دادگای بەلجیکا تیمی تیرۆری تورکی وەک بێتاوان لەقەڵەمدا

لە بروکسەڵ لە دانیشتنی دادگاییکردنی تیمی تیرۆری تورک لە بەرانبەر بەڕێوەبەرانی کورددا، تیمە تیرۆرەکە وەک بێتاوان لەقەڵەمدرا. بەڕێوەبرانی کورد و پارێزەر جان فیرمۆنیش رایانگەیاند، بڕیارەکە سیاسیە.

لە ساڵی ٢٠١٧دا هەوڵی تیرۆرکردنی زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە و رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرا گەل درابوو. دانیشتنی دادگاییکردنی تاوانباران بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنی ١١ی ئازاردا باسی ئەوەکرابوو کە بڕیارەکە لە ٢٢ی ئایاردا ئاشکرا دەکرێت. بەڵام دواتر راگەیەنرا کە بڕیارەکە بۆ ١٣ی ئایار دواخراوە.

ئایدار و کارتاڵ و پارێزەر جان فیرمۆن لە دانیشتنەکەدا ئامادە بوون. لە لایەنی بەرانبەریش بە  تەنها پارێزەری تاوانبارێک ئامادە بوو.

بڕیاری بێتاوانی

دادگا بڕیاری لەسەر ئەندامانی تیمی تیرۆری تورکدا. دادوەر رایگەیاند کە ئەو جدیبوون و راستی بەڵگەکان لە دۆسیەکەدا قبوڵ دەکات بەڵام بەڵگەکان بۆ تاوانبارکردنی بەش ناکات. دادوەر وتی، میت کە دەزگای هەواڵگری تورکە و دەزگایەکی دەوڵەتە نابێت وەک تیرۆر لەقەڵەمبدرێت. دادوەر هەر لە سەرەتادا دەیویست دۆسیەکە کۆتایی پێبهێنێت. لە بریاری دادوەردا رستەیەکی لێپرسینەوەی فەڕەنسا باسی لێوەکرا. پۆلیسی فەڕەنسا بە رستەیەک ئەندامانی گروپی تیرۆری وەک بێتاوان لەقەڵەمدا. دادگا ئەو رستەیەی وەک بناغە پیشاندا.

فیرمۆن: هەم بەڵگەکان قبوڵکران و هەم گۆمان دروست بوون

پارێزەر جان فیرمۆن بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و وتی، " بریارەکە رۆژی دووشەمە رادەستمان دەکرێت. هەموو ناوەڕۆکەکە نازانین، بە تەنها سەیری بیانوکانمان کردووە. دادگا قبوڵی کرد کە شتێک هەیە. بۆ نمونە تاوانباران لەنێوان خۆیاندا 'گۆمی خوێن' یان بەکارهێناوە. بەڵام دواتر لەسەر هەمان بەڵگە گۆمان دروستکران. دادوەر هەموو بەڵگەکانی لە دۆسیەکەدا بۆ ئەوەی بڵێت ' بەش ناکات' دەربڕی. هەموو لێپرسینەوەی فەڕەنسای بەکارهێنا. دادوەر وتی، ' پۆلیسی فەڕەنسا رایگەیاندووە، بەڵگەی پێویست نییە و ئەویش وایوتووە."

بۆمبێک لە دەستی فەڕەنسادا: زەکەریا چەلیکبیلەک

لە دۆسیەکەدا بەڵگە هەیە کە زەکەریا چەلیکبیلەک هەم بۆ میت و هەم بۆ هەواڵگری فەڕەنسا کاری کردووە. لە دۆسیەکەدا کۆبونەوەکانی سەر کۆمەڵکوژی پاریس هەیە کە لە ساڵی ٢٠١٣دا سێ ژنە شۆڕشگێری کورد شەهیدکران. بەپێی قسەکانی فیرمۆن ئەگەر فەڕەنسا قبوڵی بکات، ئەوە بە واتای بۆمبی ئەتۆمی دێت.

دادگا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێس بەرگری لە میت کرد

فیرمۆن باسی ئەوەی کرد کە هەندێک زانیاری لەبارەی میت هەیە و وتی، " دادوەر بە منی وت کە ئێمە نەمانوتووە ئەوان ئەندامی میتن. وتمان پەیوەندیان هەیە. ئەویش وتی، " ئێوە وتتان بۆ میت کاریان کردووە، میت لە رووی یاساییدا ناوەندێکی دەوڵەتە و نابێت وەک تیرۆریست ببینرێت. ئەگەر لەگەڵ میت کار دەکەن نابێت تیرۆریست بن. بڕیاری دادگا ئەوەیە کە ' چۆن خۆی رزگار دەکات'. ئەمە بڕیارێکی سیاسیە و بە عەقڵی دەوڵەت دراوە. بڕیارێکی یاسایی نییە. لە دۆسیەکی دیکەشدا هەمان قسەیان دەکرد. "

ئایدار: ئەنجامی پەیوەندی نێوان دەوڵەتانە

زوبەیر ئایدار رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامی پەیوەندی نێوان دەوڵەتاندا بڕیارێکی بەم شێوەیە دراوە و وتی، " دادوەر لە سەرەتادا نەیویست دانیشتن بەڕێوەبچێت. لە چوارچێوەی شەڕی ئوکراینا و پەیوەندی نێوان فەڕەنسا و ئوکراینادا بریارێکی سیاسی دراوە. بۆ ئەوەی رێگری لە قەیرانی نێودەوڵەتی بکەن، ئەم بڕیارەیاندا. ئێمە تانەی لێدەدەین.

کارتاڵ: بڕیارەکە قبوڵ ناکرێت

رەمزی کارتاڵ ناڕەزایی پیشاندا و وتی، " خۆی کێشە لێرەوە دەستپێدەکات. تاوانەکانی میت وەک هێرشی تیرۆریستی، ڕفاندنی مرۆڤ، ئەشکەنجە، تێکدەری، کوشتن و کۆمەڵکوی لە پاریس هەیە. بۆیەش بڕیارەکە سیاسیە و لە دادگایەکی باڵاتر سکاڵا تۆمار دەکەین.

کرۆنۆلۆژیای دانیشتنەکە

لەبارەی لێپرسینەوەی سەر هەوڵی تیرۆرکردن بڕیاردرا کە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ سکاڵا تۆمار بکرێت. لە دۆسیەکەدا زەکەریا چەلیکبیلەک، یەعقوب کۆچ، نەجاتی دەمیرئۆغولاری و حاجی ئاککولاک دادگایی دەکران، بەڵام بە تەنها پارێزەری دەمیرئۆغۆللاری ئامادە بوو.

جان فیرمۆن کە پارێزەری کارتاڵ و ئایدارە، دۆسیەکی فراوانی ئامادە کرد و تێیدا رایگەیاند کە لە ئەوروپا تۆڕێکی گەورەی تیرۆرکردن و سیخوڕی هەیە و ئیسماعیل حەقی موسا باڵیۆزی پێشووی تورکیش لەناودایەوە و ژماریەکی زۆر لەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە لە کۆمەڵکوژی پاریسدا دەستیان هەیە. لە دۆسیەکەدا بەڵگەی جددی هەیە کە ئیسماعیل حەقی موسا ئەرکی رێکخستنی تیمی تیرۆرکردنە.

لە ساڵی ٢٠١٧دا ئەندامانی تیمی تیرۆر لە دەوروبەری باڵەخانەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بینرابوون و پۆلیسیش ئەوانی بینیبوو. لە کاتی کۆنتڕۆڵی پۆلیسدا یەعقوب کۆچ ناسنامەی پۆلیسی تورکیش پیشاندابوو. راگەیەنرا کە زەکەریا چەکیک لەنێو سوپادایە. هەروەها نەجاتی دەمیرئۆغۆللاری کە لە بەلجیکا دەژی لە رووی لۆجیستیک و دۆزینەوەی ئەندامدا هاوکاری دەکات.

حاجی ئاککولاکیش کە کوردە کاتێک بەکارهێنرابوو، زانیبووی کە پرسەکە بەرەو تیمی تیرۆر دەچێت و لای پۆلیسی بەلجیکا دانی بە هەموو شتێکدا نابوو. بەپێی زانیاریەکان ئاککولاک لە رێگەی دەمیرئۆغۆللاریەوە بە تیمی تیرۆرکردنەوە ناسێنراوە.

یەعقوب کۆچ بۆ تورکیا هەڵهات و زەکەریا چەلیکبیلەک لە فەڕەنسایە. چەلیکبیلەک وەک وەستای کارەبا خۆی دەناسێنێت. لە دۆسیەکەدا یەعقوب کۆچ و چەلیکبیلەکداکاریان پلانداڕێژەری هەوڵی تیرۆرکردن بوو.

ئەندامانی تیمی تیرۆرکردن پەیوەندیان بە ئەنقەرە و سەرۆککۆماری تورکەوە هەیە. چاودێری تەکنیکی، قسەکردنی بە تەلەفۆن، وێنە، دانپێدانانی فەڕەنسا هەموو شتێک ئاشکرا دەکات کە کۆمەڵکوژی پاریس و هەوڵی تیرۆرکردنی بروکسەل لەلایەن تۆڕێکەوە بە فەرمانی ئەنقەرە لە ئەروپا جێبەجێ دەکرێت.

پارێزەر جان فیمۆن لە دانیشتنی یەکەمدا، پەیوەندی گروپی تیرۆرکردن، قسەی نێوان ئەندامانی تیمەکە، وێنەی راوێژکاری نزیک لە سەرۆکی سادات عەدنان تانریڤەردی و ئەردۆغان و سەیید سەرتچەلیک ئاشکرا کرد.

ف.ق