دادگای تورک سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی سووری ئامەددا سەپاند
سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر فیلیز بولوتتەکین هاوسەرۆکی شارەوانی سووردا سەپێنرا.
سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر فیلیز بولوتتەکین هاوسەرۆکی شارەوانی سووردا سەپێنرا.
فیلیز بولوتتەکین هاوسەرۆکی شارەوانی سوور کە لەلایەن داگیرکەری ئاکەپە و مەهەپەوە، دەست بەسەر پۆستەکەیداگیرا و قەیوم لە جێگاکەی دانرا، بە بیانوی 'ئەندامێتی رێکخستن' دادگاییکرا. دادگای تورک سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر بولوتتەکیندا سەپاند.
سوزان ئاکیپا پارێزەری بولوتتەکین رایگەیاند، وتەی شایەدی شاراوە بە شێوەیەکی نایاسایی وەرگیراوە و وتی، "وتەکانی شایەدی شاراوە، ناکۆکی هەیە. ئێمە سزاکە قبوڵ ناکەین و داوای ئازادکردنی دەکەین."
لیژنەی دادگا، دوای ناوبڕێکی کوری، بە بیانوی 'ئەندامێتی ڕێکخستن'، سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر بولوتتەکیندا سەپاند.
ف.ق