داگیرکەران لە وەرخەل گازی ژەهراوییان بەکار هێنا
سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەى ئاڤاشین بە تەقەمەنی و گازی ژەهراویی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی وەرخەل.
سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەى ئاڤاشین بە تەقەمەنی و گازی ژەهراویی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی وەرخەل.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەوبارەیەوە بڵاویکردەوە:
"لە ١٩ی تەممووز لە کاتژمیر ٢٢:٣٠ دا سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەى ئاڤاشین بە تەقەمەنی و گازی ژەهراوی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی وەرخەل.
لە ١٩ی تەممووز لە کاتژمێر ١٦:٠٠ دا لە دامێنی کانی ماسی لە ناوچەى ئامێدی فڕۆکە جەنگییەکان دەورووبەری گوندی بازێ-یان بۆردومانکرد. بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر بەربوویە ناوچەکە و ئاگرەکەش تاوەکو ئێستا بەردەوامیی هەیە.
لە ١٩ی تەممووز لە کاتژمێر نێوان ١٦:٣٠ بۆ ٠٠:٠٠ لە بنکە سەربازییەکانی سەر سنورەوە بە تۆپی جۆری ئۆبیس ناوچەى چەمچۆ لە زاپ تۆپبارانکرا.
لەبەر ئەو هێرشانە هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە".
ژ.ت