دایە هەدلێ ئۆکتای دایکی ئاشتی کۆچی دوایی کرد

دایە هەدلێ ئۆکتای دایکی ئاشتی لە شاری وێرانشار لە پارێزگای رحای باکووری کوردستان لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دایە هەدلێ ئۆکتای بۆ ئەوەى تەرمی یونس ئۆکتای کوڕی، کە گەریلای پەکەکە بوو و لە ساڵی ١٩٩٣ دا شەهید بوو بوو، وەربگرێتەوە، چەندین ساڵ تێکۆشا.

دایە هەدلێ ئۆکتای دوای چەندین ساڵ لە تێکۆشان بۆ وەرگرتنەوەى تەرمی رۆڵە شەهیدەکەى و هەروەها بۆ هێنانەدیی ئاشتی، لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا لە وێرانشاری پارێزگای رحا بەهۆی جەڵتەى دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

شێخوس ئۆکتای کوڕی دایە هەدلێ وتی، "دایکم نەیتوانی گۆڕی کوڕەکەى بدۆزێتەوە. ئەو ٢٧ ساڵ بەرخودان و بەرەنگاریی کرد. لەو ماوەیەدا لە تێکۆشانی بەردەوامدا بوو بۆ وەرگرتنەوەى تەرمی کوڕەکەى و دۆزینەوەى گۆڕەکەی".

ژ.ت