دەبەپە: لە دەرسیم هێرش و بەرخۆدان بەردەوامن

دەبەپە ئەو کەسانەی لە قڕکردنی دەرسیمدا کوژرابوون بەبیرهێنایەوە و ئاماژەی بە هێرشەکانی ئاکەپە و مەهەپە و بەرخۆدانی گەل کرد.

پارتی دیمەکراتی هەرێمەکان لەبارەی ساڵیادی قڕکردنی دەرسیمدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە لە دەرسیم کە کوردانی عەلەوی لەوێ دەژین، سیاسەتی کۆمەڵکوژی بەردەوامە و لە ١٩٣٧ بە بریاری لیژنەی وەزیران هەوڵی کۆمەڵکوژی دراوە و ساڵی ١٩٣٨ کۆمەڵکوژیەکە جێبەجێ کراوە.

دەبەپە وتی، "ویستیان کە دەرسیم بکەنە 'تونجەلی' و لەدژی گەلی دەرسیم کە لەدژی کۆمەڵکوژی ئەوان تاب ئێستا بەرخۆدان دەکات، دەیانەوێت سیاسەتی کۆمەلکوژیان بەسەردا بسەپێنن. بەرخۆدێرانی دەرسیم لەو رۆژەوە و تا ئێستا لە بەرخۆدان بەردەوامن.

لە راگەیەنراوەکەدا دەگوترێت کە ٤ی ئایاری ١٩٣٨ وەک رۆژی کۆمەڵکوی پێویستە قبوڵ بکرێت، ئەرشیفەکان بکرێنەوە، دەوڵەت کۆمەڵکوژیەکە قبوڵ بکات، ناوی دەرسیم بگەڕێتەوە، داوای لێبوردن لە گەلی دەرسیم بکرێت، لیستی ونبوەکان و مندالان ئاشکرا بکرێت، هەروەها شوێنی گۆڕی سەید رەزا ئاشکرا بکرێت، بۆ زمان و باوەری دەرسیم ئازاد بناسریت و هەموو پرۆژەی بەنداوەکانی مونزور هەڵبوەشرێنەوە.

ف.ق