درێژەدەری ڕێبازی هەڵمەتەکانە

ڤەژین هەڵمەت گەریلای یەژاستار وتی:" کاتێک سەیری پەدەکە و یەنەکەم دەکرد، بەچاوی خۆم دەمدی کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان شەڕدەکەن. من بە چاوی خۆم بینین کە پەکەکە پارتی گەلە."

گەلی کورد لە باشووری کوردستان بەردەوام بەرخۆدانیەکی گەورەی نیشانداوە. لە هەرقۆناغێکدا لە ناوگەل کەسایەتی گەورە پیشەنگی تێکۆشانیان کردووە. یەکێک لەو کەسایەتیە پیشەنگانە کە خاوەن ڕۆڵێکی گەورەبوو، کادیری پێشەنگی پەکەکە هەڵمەت- دیاری غەریبە. دوای شەهید بوونی قارەمانی پیشەنگ دیارغەریب کە لە گەلەکۆمەیەکداشەهید بوو، کاریگەری گەورەی لە سەر باشوور درووستکرد، لەسەرتەواوی کوردستان، ئەورووپا و بە تایبەتی باشووری کوردستان کاریگەریەکی گەورەی دانا. دوای ئەو شەهادەتە پیرۆزە، بەتایبەت گەنجانی باشووری کوردستان بە نیازی تۆڵەکردنەوە بەروە چیاکان بەڕێکەوتن.

'پەدەکە کەرکووکی فرۆشت'

 گەریلای یەژاستار ڤەژین هەڵمەت کە لەدایکبووی شاری کەرکووکە وتی، " لە نێو ڕیزەکانی گەریلادا ئێمە درێژەدەری رێبازی هەڤال هەڵمەتین." ڤیان هەڵمەت بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا:

" سەختیەکانی گەورەبوون لە شارێکی وەک کەرکووک زۆرن. بە شێوازێکی سیستماتیک توندووتیژی وزۆرداری لە دژی ژنان ئەنجام دەدرێت.یەکەمین هەڵچوونی من لە دژی سیستەم ئەوکاتە ڕوویدا. لە بەرئەوەی شۆرشگێری زۆرتر سرەنجی منی بۆلای خۆی ڕاکیشا. شۆڕشگێڕ بوون خەونی منداڵی من بوو. لە ساڵی ٢٠٠٣ لەچوارچێوەی ئازادی باشوور شاری کەرکووک لە ژێرحوکمی دەسەڵاتی بەعسدا دەرهات. لەو کاتەوە لە ناخی مندا ترسێک درووست بوو کە ئیتر شەڕکۆتایی دێت و من ناتوانم ببمە شۆرشگێر. ڕژیمی بەعسیش هیچ چارەیەکی بۆ کێشەکانی کۆمەڵگە نەدەدیت. گوشارەکانی پەدەکە و یەنەکە بوونیان هەبوو. لە ساڵی ٢٠١٧ کاتێک حکومەتی پەدەکە  کەرکووکی فرۆشت لەناو خەڵکدا ناڕەزایەتی سەری هەڵدا. منیش وتم هیچکات ناتوانم فرۆشتنی کەرکووک بە دوژمن قەبووڵ بکەم."

'ناسینی پەکەکە'

ڤەژین چیرۆکی ناساینی پەکەکەی ئاوەها گێڕایەوە و وتی: " من ساڵی ٢٠٠٨ پەکەکەم ناسی. بەردەوام بە دوای پارتێکدا دەگەڕام کە بۆ ئازادی گەل تێکۆشان بکات. کاتێک من دیم بەڕاستی پەکەکە پارتی گەلە، بۆگەل شەڕ دەکات و بەتەواوی خۆی فیدای گەلەکەی کردووە، نزیکی ڕۆحی من بۆ پەکەکە درووستبوو. کاتێک من سەیری پەدەکە و یەنەکەم دەکرد، من بەچاوی خۆم دەم بینی کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان شەڕدەکەن. شەرکردنی کۆمەڵە و دیموکرات کە تەنیا بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەڕدەکەن بە درووست نەدەدیت. کاتێک من هەلوێستی ڕێبەرایەتیم سەیردەکرد، من تەڤگەری پەکەکەم ناسی. بەو شێوازە من زۆر کەوتمە ژێرکاریگەری رێبەرایەتی و پەکەکەوە. کاتێک من وێنەی رێبەرایەتیم لە تیڤی دەدیت نە من بەڵکوو بنەماڵەشم پێی کاریگەر دەبوون. کاتێک من پەکەکەم ناسی، لەساڵی ٢٠١٧ بڕیاری بەشداربوونم دا. دایکم زۆر پشتیوانی ئەو بڕیارەمی کرد، دایکم زۆرمنی هاندا کە بەشداری ناو ڕیزی گەریلا بم. چیا بۆمن وارێکە کە دەتوانم لە ڕاستی فەلسەفەی ڕێبەرایەتی تێبگەم و هەموو خەونەکانم بەدی بهێنم. لە گەل هاوڕێکانمدا بۆ ئامانجەکەمان بە یەک ڕەنگ و یەک دەنگ تێکۆشان دەکەین. "

'ژن و چیا"

گەریلا ڤەژین هەڵمەت کە ماوەی ٤سالە لە چیا ئازادەکانە و بۆ گەلەکەی تێکۆشان دەکات، ئاوەها باسی تێکۆشانی ژنان لە چیاکاندا دەکات:

" ژن و چیا بە ڕەنگێکی جوان تێکەڵبوون. وەک پارچەیەکن کە جیاکردنەوەیان مەحاڵە. لە سەرەتادا لە ڕووی جەستەییەوە لە چیا زەحمەتیم دەکێشا، بەلام دواتر بە دەربازبوونی کات ڕاهاتم. من تێگەشتم ئەوەی کە چیا جوان دەکات زەحمەتیەکانیەتی. پێوەندی ژن و چیا پێکەوە ئەوەندە بەهێزە کە من وەک پێوەندی دایک ومندال باسیان لێدەکەم. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، " ئەگەرهەرکەسیک واز لە چیا بهێنێت نابێت ژنان چیاکان چۆڵ بکات. دەبێت ژنان چیاکان چۆڵ نەکەن. چیاکانی کوردستان بەجوان بوونی خۆی دەناسرێن. کاتێک مرۆڤ دێتە چیا بەڕاستی ئازاد دەبێت."

گەریلای یەژا ستار ڤەژین هەڵمەت بە بانگەوازی لە گەنجان و گەل کۆتایی بەقسەکانی هێنا و وتی، " بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد  و کوردستان بەتایبەتی داوا کە هەموو ژنانی کوردستان دەکەم . ڕێگەی ئازادی و بیردۆزی رێبەر ئاپۆیە. بەرەو چیاکان بێن ، شانبەشان پێکەوە و ئێمە نەتەنیا بۆ گەلی کورد ، بۆهەموو گەلان شەڕبکەین."

ک-ش