دەوڵەتی تورک ٥ ناوچەى جۆلەمێرگی لە هاووڵاتیان قەدەغە کرد

دەوڵەتی تورک ٥ ناوچەى پارێزگاری جۆلەمێرگی باکووری کوردستانی بە "ناوچەى ئەمنیی تایبەت" راگەیاند و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی هاووڵاتییانی لەو ناوچانەدا قەدەغە کرد.

پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ ٥ ناوچەی ئەو پارێزگایە بە "ناوچەى ئەمنیی تایبەت" راگەیاند و هەموو جۆرە هاتن و رۆیشتنێکی بۆ ئەو ناوچانە قەدەغە کرد.

ناوچە قەدەغەکراوەکان هەموو ناوەند و قەزاکانی پارێزگای جۆلەمێرگ دەگرێتەوە، کە بریتین لە ناوەندی جۆلەمێرگ، چەلێ، شەمزینان، گەڤەڕ و دەرجیک و ئەو قەدەغەکارییە تاوەکو ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بەردەوامیی دەبێت.

ژ.ت