دەوڵەتی تورک ڕاداری پاراستنی ئاسمانی لە دەورووبەری عەین عیسا جێگیر کردووە

سوپای داگیرکەری تورک لە نزیک بارەگاکانی خۆیان لە عەین عیسا لە نزیک رێگەی نێودەوڵەتی ئیم فۆڕ ڕاداریان داناوە. هێرشەکانیان لەسەر شارەکە بەردەوامە.

 

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار دەوڵەتی تورک لە دوو بارەگای سەربازی خۆی لە نزیک ڕێگەی ئیم فۆڕ ڕاداری پاراستنی ئاسمانی داناوە.

ئاژانسی هاوار وێنەی ڕادارەکە کە دانراوە بڵاوکردووەتەوە. لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە ڕادارەکە لە بارەگای نزیک لە گوندی سەیدا-ی باکووری عەین عیسا جێگیر کراوە.

دەوترێت کە دەوڵەتی تورک بە تایبەتی لە دژی دڕۆن ڕاداری داناوە.
دەوڵەتی تورک لە گوڵانی ٢٠٢٠ لە سەرتاسەری  بەرەکانی شەڕ لە هەرێمی جەزیر و فرات ڕاداری داناوە.

سیستەمی ڕادار لە کاتێکدا جێگیر کراوە کە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لە سەرعەین عیسا زۆرتر بووە.

عەین عیسا و رێگەی ئیم فۆر لە ڕۆژی ٢٠ی تەشرینی دووهەمەوە کەوتووەتە بەرهێرشی ڕۆژانەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی. دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات کە لەڕێگەی تۆپبارانەوە پیشڕەوی بکات.

ک-ش