دەوڵەتی تورک فەرمانی کوشتنی بزنەکێویەکانی شاری وانی دەرکرد

وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورک بڕیارێکی لەبارەی کوشتنی بزنەکێوەیەکانی ناوچەی پایزئاوای وان دەکرد و ئاشکرای کرد هەر کەسێک ٣٠ هەزار لیرە بە وەزارەتەکە بدات، دەتوانێت بزنەکێویەکان بکوژێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورک، بۆ ڕاوکردنی بزنەکێویەکانی هەرێمی چەپکەنلی شاروچکەی پایزئاوای وان، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی بڕیارەکە، هەر کەسێک ٣٠ هەزار لیرە بداتە حکومەت، دەتوانێت ڕاوبکات و بزنەکێویەکان بکوژێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورک بە شێوەیەکی فەرمی تەندەرەکەی بڵاوکردەوە. تەندەری کوشتنی بزنەکێویەکان ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ جێبەجێ دەکرێت.

ف،ق