دەوڵەتی تورک هاتوچۆی هاووڵاتییانی لە ١٨ گوندی پارێزگای مێردین قەدەغە کرد

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە ١٨ گوندی ناوچەکانی دێرک، شەمرەخ و قۆسەر لەپارێزگای مێردین قەدەغەکارییان راگەیاند و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکیان لە هاووڵاتییانی ئەو گوندانە قەدەغە کرد.

پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە مێردین بە پاساوی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی "قەدەغەى هاتوچۆی" لە ١٨ گوند و گەڕەکی ناوچەکانی دێرک، شەمرەخ و قۆسەری مێردین راگەیاند.

قەدەغەکارییەکە گوندەکانی ماهلەبی، ماهلەبیی پچووک، قۆلچیان، یەڤری، گۆلیکاگەڕییایی، شێب و کۆجاکۆی شەمرەخ، گوندەکانی شێبا ژێر، مەشکینا، گوندک، کەلەک، هەرمانلی و گیریک تەپەی دێرک و گوندەکانی ئەربان، بادینا، خاراب کورک و ملانی قۆسەر دەگرێتەوە.

ژ.ت