دەوڵەتی تورک خەدیجە کۆجامان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەی زیندانیکرد

دادگای دەوڵەتی تورک لە دژی خەدیجە کۆجامان پەرلەمانتاری پێشووی شاری سێرتی هەدەپە، بە پاساوی ئەوەى بەشداری کارەکانی کەجەدە بووە، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرد.

دادگای دەوڵەتی تورک بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" لە دژی خەدیجە کۆجامان پەرلەمانتاری پێشووی شاری سێرتی هەدەپە سکاڵایەکی کردەوە. دانیشتنی دادگایکردن بۆ ئەو سکاڵایە لە ٩هەمین دادگای سزا قورسەکان لە ئامەد بەڕێوەچوو.

کۆجامان لەگەڵ پارێزەرەکەى بەشداری دانیشتنەکەى دادگا بوو. کۆماجامان ئەو تۆمەتانەى رەتکردەوە، خراونەتەپاڵی و داوای هەڵوەشاندنەوەى تۆمەتەکان و ئازادکردنی خۆی کرد.

بەڵام دەستەى دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ کۆجامان دەرکرد و دانیشتنی دادگای بۆ کاتێکی نادیار دواخست و کۆجامان دوای دانیشتنەکەى دادگا دەستگیرکرا.

دادگای دەوڵەتى تورک بە نیازە ٧ ساڵ و نیو بۆ ١٥ ساڵ سزای زیندانیکردن بەسەر ئەو پەرلەمانتارەى پێشووی هەدەپەدا بسەپێنێت، بەڵام بە بڕیاری دادگا تاوەکو یەکلابوونەوەى بڕیارەکە، دەبێت کۆماجان لە زینداندا بێت.

ژ.ت