دەوڵەتى تورک لە جۆلەمێرگ باپیرەیەکى ٧٦ ساڵ و دایکێکی ٥٠ ساڵیی زیندانیکرد

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ٤ رۆژ لەوە پێش لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە جۆلەمێرگ ١٨ هاووڵاتیی دەستگیرکرد. دوای ٣ رۆژ لێکۆڵینەوە ١٦ کەسیانی ئازاد کرد و ئیسماعیل ئۆنالی تەمەن ٨٤ ساڵ و فاتمە سەڤمیشی تەمەن ٥٠ ساڵی زیندانیکرد.

سەربازان و پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رۆژی ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ناوەندی جۆلەمێرگ و گوندی گیونەرەشی  ناوچەى چەلێ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ١٨ کەسیان دەستگیرکرد، کە ٥ کەسیان کەمئەندام بوون و زۆربەشیان کەسانی بە تەمەن بوون.

دوێنێ دوای ٣ رۆژ لێکۆڵێنەوە لە کەسە دەستگیرکراوەکان لە فەرماندەیی سەربازیی جۆلەمێرگ، ئەو کەسانە گواسترانەوە بۆ دادگا و داواکاری گشتی بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا بڕیاری ئازادکردنی بۆ ١٦ کەسیان دەرکرد و بڕیاری زیندانیکردنیشی بۆ ئیسماعیل ئۆنالی تەمەن ٧٦ ساڵ و فاتمە سەڤمیشی تەمەن ٥٠ ساڵ دەرکرد و دادوەری دادگاکەش بڕیارەکەى داواکاری گشتیی بۆ زیندانیکردنی ئەو باپیرە تەمەن ٧٦ ساڵە و ئەو دایکە تەمەن ٥٠ ساڵە پەسەند کرد.

دادوەر بە پاساوی "یارمەتیی رێکخستنیان کردووە" ئەو سزایەی بەسەردا سەپاندن و ئۆنال و سەڤمیشی رەوانەى زیندانکرد.

بەپێی زانیارییەکان، ئەوە روون بووەتەوە، کە دایە فاتمە سەڤمیشی تەمەن ٥٠ ساڵ لە دادگاکەى دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بوراوەتەوە.

ژ.ت