دەوڵەتی تورک لە کۆپنهاگن شەرمەزارکرا

ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکرات و ئەنجومەنی ژنانی سێڤێ لە کۆپنهاگن هێرشی داگیرکەری و قڕکردنی تورکی شەرمەزار کرد و بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.

لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک هێرشی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشوری کوردستان و کەمپی پەنابەرانی مەخمور کە لەژێر چەتری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.

ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیک و ئەنجومەنی ژنانی سێڤێ لە ناوەندی مایتۆڤ بە خولەکێک رێزگرتن چالاکیان ئەنجامدا.

لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوەکرا کە هێرشی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور لەژێر سایەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە دەستی پەدەکە دەکرێت و بە واتای قڕکردنی گەلی کورد دێت.

لە چالاکیەکەدا پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا لەدژی داگیرکەری کرا و باسی ئەوەشکرا کە بەرخۆدان فراوان بکەن و سەرکەوتن مسۆگەر بکەن.

چالاکی لەدوای قسەکان کۆتایی هات.

ف.ق