دەوڵەتى تورک لە لیجەى ئامەد ٢ کەسی دەستگیر کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئۆپراسۆنی سوپاکەیدا لە ناوچەى لیجەى ئامەد، عەزیزە بۆزکوش و محەمەد شاە بۆزکوشی دەستگیرکرد. دوای وەرگرتنی وتەکانیان، عەزیزە بۆزکوش ئازاد کرا و محەمەد شاە بۆزکوش بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە سنووری گوندەکانی جنەزور، دێڕخوست، حوسەینک و مشرفی ناوچەى لیجە پارێزگار ئامەد دەستیان بە ئۆپراسیۆن کردووە. لەو ئۆپراسیۆنەدا لە گوندی مشرفی عەزیزە بۆزکوش و هاوسەرەکەى بە ناوی محەمەد شاە بۆزکوش-یان دەستگیرکرد.

دوای وەرگرتنی وتە، عەزیزە بۆزکوش ئازاد کرا و محەمەد شاە بۆزکوش بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" بڕیاری زیندانیکردنی بە سەردا سەپێنرا.

ژ.ت