دەوڵەتی تورک رەسوڵ سدیق ئەندامی ئەنجوومەنی هەدەپەى زیندانیکرد

دەوڵەتی تورک رەسوڵ سدیق ئەندامی ئەنجوومەنی هەدەپە، کە بۆ وتە وەرگرتن رۆیشتبوو بۆ ئاسایشی شرنەخ دەستگیرکرد و بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شرنەخ بۆ وتە وەرگرتن، داوای لە رەسوڵ سدیق ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) کردبوو، کە سەردانیان بکات. کاتێک رەسوڵ سدیق رۆیشتبوو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس، دەستگیرکرا و پێیان وت، لە داواکاری گشتیی کۆماری لە شرنەخ داوای زیندانیکردنی بۆ دەرکراوە و رەوانەى لای داواکاری گشتییان کرد.

دوای ئەوەى لەلایەن داواکاری گشتییەوە وتەى لێوەرگیرا رەوانەى دادگا کرا و دادگاش لەسەر داوای داواکاری گشتی بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا سزای زیندانیکردنی بۆ دەرکرد.

دوای ئەوەى دادگای سزای زیندانیکردنی بەسەر رەسوڵ سدیق دا سەپاند، رەسوڵ سدیق رەوانەى زیندانی جۆری تی لە شرنەخ کرا.

ژ.ت