گوڵێ گیونه‌ش، خوشكی خه‌لیل گویونه‌ش كه له زیندان شه‌هید كرا، باسی له‌وه‌كرد، كه له دۆخێكی له‌و جۆره‌دا كه ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئازادبوونی بوون، بیستنی هه‌واڵی شه‌هیدبوونی بۆ ئه‌وان زۆر قورس بوو و وتی" ئیتر هه‌رگیز ئێمه له ناخه‌وه پێناكه‌نین".
خه‌لیل گیونه‌ش كه وێڕای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی قورسیشی هه‌بوو ئازاد نه‌كرابوو، 15ی كانونی یه‌كه‌می 2021 له‌و ژووره تاكه‌كه‌سیه‌ی تێدا راگیرابوو شه‌هیدبوو. 29 ساڵ هه‌رگیز سه‌ری خۆی دانه‌نه‌واند، سه‌ری خۆی بۆ كه‌س دانه‌نه‌واند. سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشیه قورسه‌كه‌ی و ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كان به‌رده‌وام به وره بوو. گیونه‌ش كه هه‌روه‌ها نوسه‌ر و شاعیر بوو دوو كتێبی به ناوه‌كانی "ئاشكۆئاش" و "جانه‌ی" نوسیبوون. خوشكی گیونه‌ش گوڵێ وتی، "وێڕای ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشیانه‌شی هیچ كات له هێڵی شكۆمه‌ندی خۆی پاشه‌كشێی نه‌كرد. من هه‌رگیز له بیر ناكه‌م، دوایین جار كه به ته‌له‌فون قسه‌مان كرد باسی لێ‌كرد. داواكاری گشتی پێی وتووه، "ئه‌گه‌ر داواكارینامه‌یه‌ك واژۆ بكه‌یت، من هه‌ر سبه‌ینێ به‌رت ده‌ده‌م"، به‌ڵام براكه‌م قه‌بوڵی نه‌كردووه و وتویه‌تی، ئێمه هێنده‌ی له پێناویدا بمرین حه‌زمان له ژیانه. پێنج رۆژ دواتر هه‌واڵی شه‌هیدبوونی گه‌یشت".
گیونه‌ش وتی، كۆسته‌كه‌یان زۆر گه‌وره‌یه، ئازاره‌كه‌یان زۆر قورسه و وتی، " ئیتر هه‌رگیز له ناخه‌وه پێناكه‌نین. دوای ئه‌وه‌ی ئێمه بۆ 30 ساڵ چاوه‌ڕێ بووین، به بێ ئه‌وه‌ی به ئازادی له ئامێزی بگرم، براكه‌م شه‌هیدبوو. تاكه هیوای ئه‌وه بوو كه بگاته لای هه‌ڤالانی، زیاتر به‌وه ئازار ده‌بینم، ئه‌و خواسته‌ی نه‌هاته دی و رۆیشت. دڵی براكه‌م ته‌نیا بۆ كوردستان لێیده‌دا، ده‌یگوت سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌موو خۆڕاگریه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌یه. له دۆخێكی له‌و جۆره‌دا كه ئێمه چاوه‌ڕێی ئازادبوونه‌كه‌ی بووین، هه‌واڵی شه‌هیدبوونه‌كه‌ی زۆر ئێمه‌ی ئازاردا. له زیندانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به ماڵی ئێمه‌وه كردبوو، هه‌واڵه‌كه‌یان دابوو به دایكم، ئێمه به‌و جۆره زانیمان. دایكم له‌و رۆژه ته‌له‌فونی هه‌ڵنه‌گرتووه و باوه‌ڕناكه‌م جارێكی تر ته‌له‌فون ده‌ست بۆ ته‌له‌فون بباته‌وه".
هـ . ب