فرۆکە جەنگیەکانی تورک برادۆستیان بۆردومان کرد

فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چیای خواکورک و شەکیڤی هەرێمی برادۆستیان بۆردومان کرد.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنیوز، فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چیای خواکورک و شەکیڤی هەرێمی برادۆستیان بۆردومان کرد.

بەپێی زانیاریەکان کە لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە وەرگیراوە فرۆکە جەنگیەکانی لە هەرێمەکە دەسووڕێنەوە.

راگەیەنرا کە زیان بە ژینگەی هاوڵاتیە مەدەنیەکان کەوتووە، بەڵام زانیاری زیاتر لەبارەی زیانەکانەوە ئاشکرا نەبووە.

ف.ق