فەرماندە ئالان مەلازگرد: کۆنتڕۆڵی شەڕ لە دەستی ئێمەدایە

ئالان مەلازگرد فەرماندە لە هەنگاوی بازەکانی زاگرۆس شەڕی زاپ، مەتینا و ئاڤاشینی شیکردەوە و وتی، " تاوەکو ئێستا لە خاڵە ستراتیژیەکانمان پاشەکشێمان نەکردووە. شەڕ قورسە و کۆنتڕۆڵیش لە دەستی ئێمەدایە."

ئالان مەلازگرت فەرماندە لە هەنگاوی بازەکانی زاگرۆسدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە شەڕی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا کرد.
 

مەلازگرد رایگەیاند کە ئەوان ئامادەکاریان بۆ هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کردبوو کە ١٧ی نیسان دەستیپێکرد و وتی، " چاوەڕێمان دەکرد کە ئەمساڵ بەم شێوەیە هێرش بکات و ئامادەکاریمان بەم پێیە کردبوو."

ئالان مەلازگرد ئاماژەی بەوەدا کە جموجووڵیان ئەمساڵ وەک ٥ – ٦ ساڵ پێش ئێستا نییە و وتی: لە وەرخەڵێ بۆ چیای ڕەش ویستیان ٣٠ - ٣٦ کیلۆمەتر پێشڕەوی بکەب. لە لای باشوورەوە نزیکەی ٢٠ - ٢٥ کیلۆمەتر پێشڕەوییان کرد. دەیانویست لەو ناوچانەدا سەرباز لەخاڵی ستراتیژی دابنێن و جێگیریان بکەن. ئامانجی سەرەکی دوژمن بەم شێوەیە بوو. دوژمن هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی زۆر فراوان، بە بۆمبارانکردنی فڕۆکەکان و بەکارهێنانی تەکنیکی پێشکەوتوو ویستی گوشاری دەروونی دروست بکات و ئامانجەکە بپێکێت، بەڵام ئێمە هەموو حسابمان بۆ ئەمانە کردبوو. دوژمن دوای بۆردومانەکان بە فڕۆکە ویستی سەرباز لە ناوچەکەدا بڵاوبکاتەوە بەڵام نەیتوانی ئەم کارە بکات لە چەند رۆژی سەرەتا. هێزەکانمان بە توندی وەڵامیان دایەوە. لەبەر ئەوە دوژمن نەیتوانی بە ئاسانی سەرباز لە ناوچەکەدا بڵاوبکاتەوە.

لە دیوی باشورەوە دەستیان بە هێرش کرد

توانی بە تەنها لە چەند شوێنێک سەرباز جێگیر بکات. لو کورەژارۆ، کارکەر و وەرخەلێ، چەند جار سەربازی دانا. بەڵام ئەو شوێنانە لە گۆڕەپانەکانمان دوور بوون. لەبەرئەوەی ئەو هەرێمانە زۆر فراوانن. بەڵام نەیانتوانی سەرباز لە شوێنە ستراتیژیەکان دانێن. نەیانتوانی ئامانجی خۆیان بپێکن. هەلیکۆپتەرەکانیان گورزیان بەرکەوت. هەندێکیان خرانە خوارەوە. بەهۆی بارودۆخی جەنگەوە نەمانتوانی ئەم مەسەلەیە ڕوونبکەینەوە. هاوڕێکان هەلیکۆپتەرێکیان لە ئەتروش هەلیکۆپتەرێکیان خستە خوارەوە. دوژمن بۆ ماوەی هەفتەیەک هەوڵیدا ئەو ناوچە ستراتیژیانە کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام نەیتوانی. پاشان شێوازی خۆی گۆڕی. بێگۆمان ئێمەش حسابمان بۆ ئەوە کرد. ئەمجارەیان دوژمن لە باشوری کوردستانەوە هێرشێکیان دەستپێکرد. چونکە هیچ دەرفەتێکی نەبو بە فڕۆکەی ئاسمانی هەرێمەکە کۆنتڕۆڵ بکات. لە زەوییەوە هێرشێکیان دەستپێکرد. لە زۆرێک لە ناوچەکان شەڕ لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەران هاتە ئاراوە و هێشتاش ئەم شەڕە بەردەوامە. دوژمن لە چەند ناوچەیەک بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپ و هاوەن خۆی نزیکی هەڤاڵانمان کرد. بەڵام کاتێک دوژمن هاتە پێشەوە، رووبەرووی وڵامێکی توندی هەڤاڵانمان بوونەوە و لە هەندێک دەڤەڕ شەڕ بەردەوامە."

'ئێمە بزوتنەوەیەکی گەریلاین'

فەرماندە ئالان مەلازگرد راشیگەیاند کە ئەوان هێزێکی ئاسایی نین و وتی، " بزوتنەوەیەکی گەریلاین. جگە لە هەڤالانمان لە تونێلەکانی شەڕ، هەندێک تیممان لە قۆڵایی ناوچەکە دەجوولێنەوە. تیمەکانمان دوژمن بەرەو قۆڵایی رادەکێشن و گورزیان لێدەوەشێنن و تونێلەکانی شەڕ دەپارێزن. دوژمن هێزەکەی لە گۆڕەپانێکی فراوان جێگیر کردووە. ئەمەش ئامانجی هێزەکانی گەڕۆکی ئێمەی زیاتر کردووە. ئەمە بۆ ئێمە بووە هەلێکی باش. دوژمن دەڵێت ' قۆناغی یەکەممان کۆتایی پێهێنا. ئەو قۆناغەی کە دوژمن وەک قۆناغی دووەم پێناسەی دەکات، بۆ ئێمە هەلێکی گەورەی دروست کرد. ئێمە ئەم هەلە باشتر بەکاردەهێنین. تیمەکانمان هەم لە باکور و هەم لە باشور زیاتر چالاک دەبن. بەم شێوەیە گورزی گەورەتر لە دوژمن دەدەین. ئەم شەڕە نزیکەی ٥٠ رۆژە بەردەوامە. شەڕ بە تەواوی لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە و ئێمە سیستمی خۆمان بەکاردەهێنین. بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵ لە دەست نەدەین و دوژمن لە هەموو جێگەیەک لەناوببەین، زیاتر هەوڵ دەدەین. پێویستە هەموو کەس بڕوا بە بانگەشەی دوژمن نەهێنێت. ' دوژمن دەڵێت سەرکەوتووین، راست نییە. ئەمە لە ئاماری رۆژانەی هەپەگەدا بە ئاشکرا دیارە."

"خۆمان بۆ شەڕێکی درێژ ئامادە دەکەین "

ئالان مەلازگرد وتی: "دوژمن ویستی تیمە جوڵاوەکانمان بێکاریگەر بکات. ویستی  لە لایەکەوە شەڕ چڕتر بکەن، بەڵام ئەمە بەو شێوەیە نابێت. تیمەکانمان لە هەموو ناوچەیەک کە دوژمنی لێیە چالاک دەبن. دوژمنیان زیاتر تەنگەتاو کردووە، وەک گوتمان دوژمن دەیەوێت بە تەکنیک ئەو شوێنانە کۆنتڕۆڵ بکات کە دەستی پێی گەیشتووە و بەرەو پێشەوە بڕوات، بەڵام جوگرافیای هەرێمەکە ڕێگە بەوە نادات.

تا ئێستا چەندین گۆڕانکاریمان لە شێوازی شەڕ و چالاکیەکانماندا کردووە. ئەم گۆڕانە بەردەوام دەبێت. ئاشکرایە کە ئەم شەڕە بەردەوام دەبێت، بۆیە خۆمان بۆ شەڕێکی بەم شێوەیە ئامادە دەکەین. دوژمن دەیەوێت بە خێرایی ئەنجام بەدەست بهێنێت. ناهێڵین دوژمن هیچ کارێک بکات. ئێمە جەنگ بە درێژایی ناوچەکە بڵاو دەکەینەوە. دۆخەکە بەم شێوەیەیە."

'شەڕ بەڕێوەدەبەین'

فەرماندە ئالان مەلازگرد ئاماژەی بە قورسی شەڕەکە کرد و وتی، " بێگۆمان شەڕ باجی دەوێت و قورسە. لەم شەڕەدا شەهیدیشمان دەبێت. ئەو کاتە هەڤاڵانمان شەهید بوون کە لە گۆڕەپانی شەڕ هێرشیان کردە سەر دوژمن. بێگۆمان لەشەڕدا کەموکورتی هەیە. بەڵام ئێمە هەوڵ دەدەین کەموکورتیەکان بڕەوێنینەوە. بە دڵی دوژمن شەڕ ناکەین، شەڕ بە پێی شێوازی خۆمان بەڕێوە دەبەین. بە قۆڵای شەڕ، تیمەکانمان تێدەکۆشن. هەڤاڵانمان لە هێڵی کورەژارۆ، چیای رەش، وەرخەلێ، کارکەر و ئەشکەوتی برینداران هەموو رۆژێک چالاکی دەکەن. ئەگەر بە رۆح و شێوازی شەڕمان نەبوایە، بەم ئەندازەیە چالاکی ئەنجام نەدەدران. هێزی چالاکیمان نەدەبوو. ئەنجامدانی ئەم هەموو چالاکیە بە واتای ئەوە دێت کە تیمەکانمان و یەکینەکانمان هەمووان خاوەن شێوازێکی نوێی شەڕن. بەڵام دیسانەوە تێرکەر نییە. ئەمە بۆ ئێمە سەرەتایەکە."

هەر دەڤەرێک کە دوژمن داگیری کردووە، بۆ ئێمە گۆڕەپانی چالاکیە. هەڤاڵانمان چالاکی ئەنجام دەدەن. لە ئێستا بەدواوە تاکتیکی نوێ بەکاردەهێنن و شەڕ دەکەن."

ف.ق