فەرماندەیەکی جەنگی خابوور: بە دڵنیاییەوە گەریلا لەم شەڕەدا سەردەکەوێت

دەڤریم هەژار یەکێک لە فەرماندەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوور رایگەیاند، سوپای تورک سەرباری هەموو توانا و ئیمکانیەتەکانی سوپایەک، کە لەبەردەستیدایە، هێشتا بە گەریلا ناوێرێت و بە دڵنیاییەوە لەم شەڕەدا سەرکەوتن بۆ گەریلا دەبیت.

دەڤریم هەژار یەکێک لە فەرماندەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور وتی، "هەزاران سەرباز دەچەنە سەر یەک تیمی گەریلا و  ئەوەش ترسی سوپای تورک دەسەلمێنێت و نیشانەى هەموو هەوڵ و توانایانە".

بەرخودانی مێژوویی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی دەوڵەتی تورک بەردەوامە. هێزەکانی یەژاستار لەو بەرخودانەدا بە بەرپرسیارییەکی زۆر گەورەوە دەجوڵێنەوە و لە بەرەکانی شەڕدا دەجەنگن و گورزی قورس لە دوژمن دەدەن.

دەڤریم هەژار یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار لەبارەی تاکتیکی سەردەمی نوێی گەریلاوە وتی، "لە کوێ بێت و کەی بێت هیچ جیاوازیی نییە خۆی دەردەخات و گورزی لێدەدات و دوژمن هەرگیز پێی نازانێت. گەریلا بە شێوازێک لە دوژمن  دەدات، کە دوژمن لە بەریەک هەڵدەوەشێنن و بە تەواوی شپرزە و سەرگەردانیان دەکەن. لەبەر ئەوەش سوپای تورک ٥ هەزار کەس دەنێرێتە سەر ٥ کەس. گەریلا ئیرادە و ورەیەکی بەهێزی هەیە، کە بە هیچ شتێک تێکناشکێت. ئایدۆلۆژیای رێبەرایەتی تێکناشکێت. ئێمەش سوود لەو ئایدۆلۆژیایە وەردەگرین و ئێمە هێزی ئەو هێڵە لە شەڕەکەماندا نیشان دەدەین. زیرەکترین و هۆشمەندترین تەکنیک هۆش و ئاوەزی مرۆڤە و ئێمە ئەمڕۆ بەوە شەڕ دەکەین".

فەرماندە هەژار باسی لە ئیرادە و ورەی گەورە و بەهێزی گەریلا لە شەڕ و بێچارەبوونی هێزە داگیرکەرەکان کرد و وتی، "مرۆڤ کاتێک دەکەوێتە ناو شەڕ راستیی خۆی دەرخات. لەبەر ئەوەى خاکی کوردستان و ئەو مرۆڤانەی لێرە گەورە بوون، لە هەناوی خۆیاندا کەسانی دەوڵەتمەندن، لە شەڕیشدا ئەو ورە و لێهاتووییەیان دەردەکەوێت. دوژمن هەموو جارێک دەترسێت و هەر دەشبێت بە بەردەوامی بترسێت. کاتێک هێرشە قورس و چڕە ئاسمانییەکانیش ئەنجام دەدەن، من ترسی دوژمن زۆر زیاتر لە کاتی ئاسایی دەبینم. لەو ئۆپراسیۆنەدا سەربازێکی ئازا رووبەڕوومان نەبوویەوە، کە ئازایانە شەڕمان لەگەڵ بکات. یەک سەربازی ئازا و بوێریان نییە، کە بتوانێت بێتە بەردەم جەنگاوەرانی رێبەرایەتی و رووبەڕوویان ببێتەوە. دوژمن دەڵێت، لە دوو مانگ دا ئەنجام بەدەست دەهێنن، بەڵام ئەوە گەریلایەیە کە دیاری دەکات، ئەوە تا کەى درێژە بکێشێت".

هەژار لە کۆتایی وتەکانیدا لەسەر ئیرادەی گەریلا لەو شەڕەدا وتی، "شەڕی ئێمە بە جۆرێکە کە کۆتایی پێ نایەت و لە بن نایەت. دوژمن بە دڵنیاییەوە تێکدەشکێت. هێڵی رێبەرایەتی لە بەرامبەر فاشیزمدا سەر دەکەوێت. ئەو هێرشە بە سەرفیرازی و سەرکەوتنی خابوور بە ئاکام دەگات. تاوەکو ئۆپراسیۆنەکە درێژە دەکێشێت ترسی دوژمن و رووخانی ورەیان زیاتر دەبێت. بانگەشەى ئێمەش ئەوەیە، کە لەسەر هێڵی پەکەکە و پاژک شەڕ دەکەین و سەرفیراز و سەرکەوتو دەبین".

ژ.ت