گەنجان لە سلێمانی لەدژی خیانەت رێپێوانیان ئەنجامدا

گەنجانی سلێمانی بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی هەپەگە، پشتگیری بۆ گیراوانی بادینان کە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی پەدەکە رێپێوانیان ئەنجامدا.

رێپێوانی گەنجان بۆ پشتگیری لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان، دژی خیانەتی ناوخۆیی و فشارەکانی پەدەکە لەسەر چالاکوان و رۆژنامەنووسانی بادینان لە شەقامی سالمی سلێمانی دەستیپێکرد.

رێپێوانەکە کە بە پشتگیری گەنجانی وڵاتپارێز رێکخرا، زۆر هاوڵاتی بەشداریان کرد.

لە رێپێوانەکەدا بێوەستان دروشمی 'بژی گەریلا' و 'بمرێ خیانەت' وترانەوە. رێپێوانەکە تا بەردەوام باخی گشتی شارەکە بەردەوام بوو.

ف.ق