گەنجان لە ووپەرتالێ-ی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و تەکۆ- ژن لە شاری ووپەرتالێ-ی ئەڵمانیا بەئامانجی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاندیانی ئاگادارکردنەوەیان دانا.

لە ستاندەکەدا پانکارد بەزمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی و  وێنەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرابوو. گەنجان ئەوەیان خستەڕوو کە داوای ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن. ستاندەکە هەتاکوو کاتژمێرەکانی ئێوارە بەردەوام بوو.

ک-ش