گەنجانی وڵاتپارێز لە زانکۆی قەڵادزێ ستاندێکی کتێبیان دانا

گروپێک لە گەنجانی وڵاتپارێز بە بۆنەی ٤٣هەمین ساڵیادی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە بەردەم زانکۆی قەڵادزێ ستاندێکیان بۆ کتێبەکانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ساکینە جانسز (سارا) و شەهید شیرین ئەلەمهوری دانا.

لە ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکەدا، گەنجانی وڵاتپارێز لە زانکۆی قەڵادزێ ستاندیکیان بۆ کتێبەکانی عەبدولا ئۆجالان و ساکینە جانسز (سارا) و شەهید شیرین ئەلەمهۆری دانا.

ستاندەکە لە لایەن خوێندکارانی زانکۆوە پێشوازیەکی زۆری لێکرا.

ز.ش