گەنجانی ئێزدخان دەستیان بە چالاکیی قەڵغانی زیندوو کرد

یەکێتی گەنجانی ئێزدی و یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدی لەدژی هەوڵەکان بۆ داگیرکردنی ناوچەکەیان، ئەمڕۆ لە شەنگال دەستیان بە چالاکی قەڵغانی زیندوو کرد و جەخت دەکەنەوە هەتا ئەو کاتەی مەترسییەکان لەسەر شەنگال کۆتایی دێت ئەوان لەسەر پێ دەبن.

تووڕەیی و ناڕەزایەتییەکان لەنێو کۆمەڵگای ئێزدییەکانی شەنگالدا لەسەر ئەو ڕێککەوتنەی نێوان پەدەکە و بەغدا، کە لەسەر شەنگال واژۆ کراوە تا دێت زیاد دەکەن و لەو چوارچێوەشدا گەنجانی ئێزدیخان ئەمڕۆ وێڕای خراپی کەشوهەوا، لەسەر چیای شەنگال دەستیان بە چالاکی قەڵغانی زیندوو کرد.

گەنجانی ئێزدی لە چیای شەنگال ئاگریان کردەوە و پانکاردیان هەڵواسی کە لەسەری نووسراوە “چیای شەنگال شەرەفمانە، بەرگریی لە شەرەفی خۆمان دەکەین”،چالاکییەکە لە مەیدانی عامودێیە کە لە لوتکەی چیای شەنگال هەڵکەوتووە و سوپای عێراق دەیەوێت لەوێ جێگر ببێت.

گەنجانی ئێزدی چالاکیەکەیان بە خوێندەوەی ڕاگەیاندراوێک دەستێپێکرد کە تێیدا ڕێکەوتنەکەی پەدەکە و عێراقیان وەکو فەرمانی ٧٥ ناو لێکردووە و ئاماژەیان بەوەدا کە ئەنقەرە و بەغدا لە هەوڵی لە ناوبردنی ئێزدییەکان و تێکدانی ئارامی شەنگالدان.

ز.ش