راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە):
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەى ئاڤاشین؛
لە ٢٠ی تەممووزدا لە کاتژمێر ١١:٠٠ دا لە ناوچەى شاخە سۆر لە دژی گروپێک لە داگیرکەران، کە هەوڵیان دەدا لە دەورووبەری تونێلەکانی شەڕ خۆیان جێگیر بکەن، هێزەکانمان چالاکییەکیان ئەنجامدا. داگیرکەران لە چالاکیی هێزەکانماندا گورزیان لێدرا و ناچار بوون هەندێک پاشەکشە بکەن.
لە ٢٠ی تەممووز و لە کاتژمیر ٠٢:٠٠ دا سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی و گازی ژەهراوی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەى وەرخەل. هەمان رۆژ لە کاتژمیر ١١:٤٠ دا لە ناوچەى شاخە سۆر تونێلەکانی شەڕ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران.
لە ٢٠ی تەممووزدا لە نێوان ٢١:٣٠ بۆ ٠٠:٣٠ لە ناوچەى ئاڤاشین کۆپتەر بەسەر گۆڕەپانەکانی مەرڤانۆس، بانیستا، تابووری عەرەبەکان، گرێ سپی و گرێ سلێمان دا سوڕانەوە، ناوچەکانی ستونا، گوندی درێ، ناوچەى باسیا، دەورووبەری وەرخەل بە کۆپتەری هێرشبەر بۆردومانکران.
لە ٢٠ی تەممووز لە کاتژمیر نێوان ٢٠:٠٠ بۆ ٢٢:٣٠ ناوچەى شەهید شاهین لە زاپ لەلایەن بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە بە تۆپی جۆری ئۆبیس تۆپباران کرا.
لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".
ژ.ت