گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییە فیداییەکەی سەما کۆچەری بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییە فیداییەکەی سەما کۆچەری بڵاوکردەوە، کە لە ناوچەى بازیدی ئاگری ئەنجامیدا و بەو هۆیەوە زیاتر لە ٣٠ سەربازی تورک کوژرابوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە رایگەیاندبوو:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆرشگێریدا، کە لە ویلایەتی سەرحەد بەردەوامە، ٣١ی ئازار کاتژمیر ٠٥.٠٠ هاوڕێیەکمان بە ناوی سەما کۆچەر لە ناوچەی بازیدی ئاگری لە نزیک دەروازەی سنوری گوربولاک لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە نزیک وێستگەی گازی سروشتی چالاکی فیدایی ئەنجامداوە. هاوڕێ سەما لەدژی هێزەکانی دوژمن شەڕی کردووە و لەدژی ٥ ئۆتۆمبێڵی سەربازی وەستاوەتەوە، کە چوونەتە هەرێمەکە و بۆڕی غازی سروشتی تەقاندووەتەوە. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٥ ئۆتۆمبێلێ دوژمن بە تەواوی تێکشکێنراون و زیاتر لە ٣٠ سەربازی تورکیش کوژراون و بە دەیان سەربازیش برینداربوون. ئەو چالاکییە بۆ یادکردنەوەی هاوڕێ شەهید عەلی پڵنگ، چیچەک بۆتان و دڵگەش بۆتان ئەنجامدراوە".

ژ.ت