گەریلاکانی یەرەکە: بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان هەتا دوایی تێکۆشان دەکەین

گەریلاکانی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(یەرەکە) بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دامەزراندنی پژاک دەستنیشانیانکرد کە بۆ ئازادی ئۆجالان هەتاکۆتایی تێکۆشان دەکەن.

سورخوێن زاگرۆس، کوردستان ماکۆ، نوودەم قامیشلوو، سەرحەد قامیشلوو و چیا مەهاباد گەریلای یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( یەرەکە) بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و  ١٧هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) هەستی خۆیان هێنایەسەر زمان. گەریلاکانی ڕۆژهەلات هەروەها دەستنیشانیانکرد کە بۆ شکاندنی گۆشەگیری و ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ هەتا کۆتایی تێکۆشان دەکەن.

سوورخوێن زاگرۆس:

٤ی نیسان تەنیا ڕۆژبوونی سەرۆک ئاپۆ نییە، بەڵکوو ڕۆژبوونی مرۆڤایەتی و بەتایبەتی ژنانە. ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە جیهانێکی ئازادی ئافڕاندووە، هەر بۆیە ئێمە دایکە ئوەیش بەبیر دەهێنینەوە و ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆی لێی پیرۆز دەکەین.ئەوکەسەی کە ئێمەی گەیاندە ئەمڕۆژە و ئێمەی بەرەو ڕووناکی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ . هەربۆیە ئێمە خۆمان بە ڕێبەر ئاپۆ ناسیوە و دەست بە تێکۆشان دەکەین.

ئیستا هەرچەندە گۆشەگیری قوورس بە سەر رێبەر ئاپۆدا دەسەپێنرێت و هەرچەندە هێزی داگیرکەر دەخوازێت ڕێبەر ئاپۆ لە گەلی کورد، لەژنی ئازاد و هەروەها لە تێکۆشانی ئازادی دوور بکاتەوە، بەڵام فکر و فەلسەفەیەک کە ڕێبەر ئاپۆ ئافڕاندوویەتی نەتەنیا گەل، ژنی کورد و هەموو مرۆڤایەتی لێی سوودمەندن.

فکرو فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بووەتە شێوازی ژیانی مرۆڤایەتی، لەبەر ئەوەی کە تێکۆشانێک کە لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەچێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.

ئێمەش وەک شۆرشگێڕێکی ڕێبەر ئاپۆ بەڵێن دەدەین بە گەلەکەمان کە بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ هەتا دوایی تێکۆشان بکەین.

بێگوومان ئەرک و بەرپرسیارەتی تەنیا لەسەر شانی گەریلا نییە، هەموو گەنجان و ژنان لەهەمبەر ڕێبەر ئاپۆدا بەرپرسیارن،هەر بۆیە پێویستە بە ئەرکی خۆمان ڕابین و لە ڕۆژبوونی رێبەر ئاپۆدا هەڵمەتی تێکۆشان بەهێزتر بکەین. بۆ ئەوەی کە بتوانین داگیرکەری تێکبشکێنین و فاشیزم هەڵبوەشێنینەوە و ئازادی مسۆگەر بکەین، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ جارێکی ترنوێ دەکاتەوە.

کوردستان ماکۆ:

ڕۆژبوونی رێبەر ئاپۆ ڕۆژبوونی هەموو ئێمەیە، لەبەر ئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ هەر لە لەدایک بوونی خۆیەوە تێکۆشان دەکات، ئێمە درێژەدەری ڕێبازی سەرۆک ئاپۆ دەبین. لەکاتێکدا کە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ دێت وەک شەڕڤانێکی ڕێبەر ئاپۆ وا هەست دەکەم کە سەرلەنوێ لەدایک دەبم.

گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ قەبووڵ ناکرێت، وەک گەریلایەکی ژن بۆئەوەی کە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین، چی لەدەستی ئێمە بێت دەیکەین. هەربۆیە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان رەنجێکی زۆری داوە. بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەبێت هەرکەسیک تێکۆشان بکات.

نوودەم قامیشلوو:

سەرەتا ٤ی نیسان لە دایە ئوەیش خوداوەندی دایکان پیرۆز دەکەین،هەروەها لە رێبەر ئاپۆ و هەموو شەهیدان پیرۆز بێت. وەک گەریلا هێز و ورەیەک کە لە چیاکان دەیگرین، ئێمە لە هەمبەر گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ، تێکۆشان دەکەین.

بانگەوازی من ئەوەیە کە گەنجان بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بن، بەتایبەتی ژنان پێویستە هەنگاو بنێن و بێنە ناو ڕیزەکانی گەریلا. هەربۆیە هەنگاوی گرینگ لەم ڕۆژەدا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.

سەرحەد هەورامی:

٤ی نیسان بۆ بوونی ئێمە زۆر گرینگە. ئێمە وەک گەریلا ٤ی نیسان بۆ خۆمان وەک سەرلەنوێ ژیانەوە دەبینین. بانگەوازی من بۆ تەواوی گەلی کورد کە دەلێن ئازادی رێبەر ئاپۆ وەک ئازادی خۆمان دەبینین و هەر مرۆڤێکی ئازادیخواز، ژنان و گەنجان هەیە کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بکەن.

بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە کە پێکەوە ئەم شان بدەینە ژێر ئەم بارە.

چیا مەهاباد:

لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕووپەلیکی نوێیە لە مێژووی گەلی کورددا. بۆئەوەئ کە پیش رێبەر ئاپۆ گەلی کورد لە راستییەکانی خۆی دوور بووە و هاوکات مرۆڤایەتیش لە ڕاستی خۆی دوور بووە. بە هۆی هێرشی داگیرکاری لەسەر مرۆڤایەتی هەر کەس و بەتایبەتی گەلی کورد بەرەو لەناو چوون بوو؛ بە هاتن و دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد بەرەو قۆناغێکی نوێی دەست پێکرد. ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان واتایەکی جیاوازی هەیە. لە ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆدا پژاک دامەزرا. بە دامەزراندنی پارتییەکی نوێ  تێکۆشانەی گەلی کورد کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەرەو وشک بوون دەچوو ، سەرلەنوێ ژیاوە. ئیتر گەنجان لەجێگەی ئەوەی کە لە کۆلانەکاندا بەدوای کاری خراپەوە بن، ڕێگەی ئازادی-یان دیت و بەرەو چیاکانی کوردستان و ڕیزەکانی پژاکەوە هاتن و ڕووپەلیکی نوێیان تۆمار کرد. ئێمەش وەک گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕۆژێکی وەک ئەمرۆدا خەبات و تێکۆشان دەکەین.

بانگەوازی من بۆ گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە وەرنە ناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان. بە جێگەی کۆیلەیی، بێبە سەر چیا سەرکەشەکانی کوردستان و بە سەرفەرازی و ئازادی تێکۆشان بکەن.

ک-ش