گەریلاکانی یەژاستار: پەکەکە تەڤگەرێکی گەردونیە و بڕیاری سەرکەوتنیداوە

گەریلاکانی یەژاستار رایانگەیاند، بە رۆحی کەمال پیر، خەیری دورموش و زیلان، هێرشی قڕکردنی سەر گەلی کورد تێکدەشکێنن.

گەریلاکانی یەژاستار کە بەشداریان لە هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوردا کردووە باسی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکیان کرد. ژنە گەریلاکان کە رۆژانە لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجام دەدەن رایانگەیاند، هەر وەک چۆم ڕێبەر ئاپۆ لە دامەزراندنی پەکەکەدا بە بڕیار بوو، گەریلاکانیش بەو شێوەیە لە میلیتانی هێڵی پەکەکە و سەرکەوتندا بە بڕیارن.

'پەکەکە بۆ ئازادی مرۆڤایەتی شەڕ دەکات'

دیرەن سەما گەریلای یەژاستار رایگەیاند، گەریلا لە هێڵی فیداییبووندی پەکەکەدا رۆژ بە رۆژ بەهێز دەبێت و گورزی کاریگەر لە دوژمن دەدات و وتی، "پەکەکە زیندووکردنەوەی گەلی کوردە. ئێمە وەک گەریلای ژن لەنێو پەکەکدا بۆ ئازادی تێدەکۆشین. ئێمە بە رۆحی کەمال پیر، ساریا و بارگران، ئەسمەر و زیلانەکان شەڕ دەکەین. پەکەکە تەڤگەرێکی ئازادیخوازە و بۆ مرۆڤایەتی شەڕ دەکات. لە سەر چیا ئازادەکان، ئێمە لەگەڵ گەلەکەمان بە ئازادی دەژین."

'پەکەکە ئیرادەی تێکۆشانی لەلای ژن دروست کرد'

سۆلین ئارارات گەریلای یەژاستار ئاماژەی بەوەکرد، میلیتانە ئاپۆییەکان لەناو پەکەکەدا شەڕ دەکەن و بۆ پاراستنی هێڵی ئازادی ئامادەن هەموو باجێک بدەن و وتی، "٢٧ی تشرینی یەکەم لە هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ژنان پیرۆز دەکەن. پەکەکە تەڤگەرێکی گەردوونی و مێژوییە. پەکەکە هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردی لە خەوی مردن هەستاندەوە. ژنان لە هێلێ ئازادی پەکەکەدا ناسنامەی خۆیان ناسیەوە. ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار بە رۆحی ٢٧ی تشرینی یەکەم بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین. ئێمە وەک یەژاستار و هەپەگە بە بڕیارەوە لە چوارچێوەی هەنگاوی بازەکانی زاگرۆس و جەنگی خابوردا، هێرش دەکەینە سەر دوژمن و شکستێکی مێژووییان پێدەهێنن.

'تاوەکو سەرکەوتن تێکۆشانمان گەشتر دەکەین'

ئاخین گابار گەریلای یەژاستار ئاماژەیبە سەرکەوتنی پەکەکەدا و وتی، " پەکەکە لە جیهاندا نوێبوونەوەیەکی دروست کرد. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنی کردە بناغەی پەکەکە و گرنگی بە تێکۆشانی ژندا. لە نێو هیچ سوپایەکدا، بە ئەندازەی پەکەکە، ژنان خاوەنی سوپا، بیردۆزی ئازادی نین. ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی لەنێو پەکەکەدا دروست کرد. لە ساڵی نوێی پارتەکەماندا هیوای سەرکەوتن دەخوازین. ئێمە وەک یەژاستار خاوەنداری لە ئازادی و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. ئەرکی سەرەکی یەژاستار ئەوەیە کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەجەنگێت. سەرۆکایەتی ژیانی جوانی شاخەکانی بە دیاری دا بە ئێمە و ئێمەش تاوەکو کۆتایی لە هێڵی ئازادیدا تێدەکۆشین."

ف.ق