بە بەرزبوونەوەى دەنگی شمشاڵ سترێس و بێتاقەتی لە دڵی مرۆڤدا نامێنێت. لە چیاکان بە تایبەتی لە شاهۆ ئەو دەنگە بێ هاوتایە دڵی مرۆف خۆش و گەش دەکات. گەریلاش رۆڵەکانی ئەم چیایەن. ئێمە دەزانین گەریلا حەزیان لە شوێنە بەرزەکانە، حەزیان لە لوتکەکان و دوندەکانە. ئەو کاتە لەو شوێنانەدا بە شمشاڵەکەیان ئەوەندەی تر مرۆڤ بەرەو بۆن و دەنگی ئازادی دەبەن.
شمشاڵ یەکێک لە کۆنترین ئامێرەکانی ژەنینە. لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی ناوچەکانی هەورامان و شاهۆ ئاوازی شمشاڵ هاوجمکی ژیانی مرۆڤەکانە و بێ شمشاڵ نابێت.
گەریلا ئارگەش دەستی دایە شمساڵەکەى و بە ئاوازێکی شمشاڵەکەى سەرمەستی کردین، هاوڕێیان لە دەوری ئاگرەکە کۆبوونەوە و بە دەم ئاوازی شمشاڵەکەوە دەست بە گەشتێکی دوور و قوڵ دەکەن. دەکرێت بەوە بڵێین، گەشت لەگەڵ ئاوازی شمشاڵ و بۆنی چیا لەسەر ئاگر.
گەریلاکان لە دەوری ئاگرەکەدا بە وردی و هەستیارییەوە گوێیان لە دەنگ و ئاوازی بلورەکە دەگرت. دڵخۆشی و دڵگەشییان تیادا دەبینرا. ئاوازێکی ئەوەندە جوانە، کە مرۆڤ مەست دەکات. دوای ئەوەى گەریلا ئارگەش پشوویەکی لە شمشاڵ ژەندنەکەى دا، گەریلا دەمهات چای بۆ هاوڕێکانی تێکرد. رۆژ بە ئاوازی چیا و بە ئاگری گەریلا و بە چای گەریلا کۆتایی پێهات.
ژ.ت