هادی یاڵچین لە زیندان بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا و لە شرنەخ بەخاک سپێردرا

هادی یاڵچین زیندانیی نەخۆش، کە پێرێ لە زیندانی جۆری ئێف لە ئەدیرنە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، لە شرنەخ بە خاکسپێردرا.

یادی یاڵچین زیندانیی سیاسیی سەرباری ئەوەى تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو بوو، لە زنیدانی جۆری ئێف لە ئەدیرنە رادەگیرا و دەوڵەتی تورک ئامادە نەبوو ئازادی بکات، ئەو زیندانییەوە بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە لە زیندان گیانی لە دەستدا.

دوای ئەوەى لەلایەن بنەماڵەکەیەوە تەرمەکەى وەرگیرایەوە، بە بەشداریی بنەماڵە و کەسوکارەکەى و پەرلەمانتارانی هەدەپە، حەسەن ئۆزگیونەش، نوران ئیمیر و رێکخستتنەکانی هەدەپە لە شرنەخ لە گۆڕستانی عەسری بە خاک سپێردرا.

یاڵچین بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" ماوەی زیاتر لە ٤ ساڵ بوو لە زینداندا راگیرابوو. سەرباری ئەوەى راپۆرتی پزیشکیی هەبوو و دەبوایە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەى، کە نەخۆشیی شێرپەنجە بوو، لە زیندان ئازاد بکرایە، بەڵام دەوڵەتی تورک ئازادی نەکرد و بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە لە زیندان و بە دوور لە چاوی بنەماڵە و کەسوکاری گیانی لە دەستدا.

ژ.ت