هاوشارەوانی جوولەمێرگ بە٢ساڵ و یەک مانگ زیندان سزادرا

جیهان کارامان هاوشارەوانی جوولەمێرگ کە لە لایەن ئاکەپە و مەهەپەوە لەسەر ئەرکەکەی لادراوە، ٢ساڵ و یەک مانگ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.

هاوسەەرۆکی شارەوانی جوولەمێرگ جیهان کارامان لەکاتی هەڵکووتانەسەر ماڵەکەیدا  لە ١٥ی تەشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە جولەمێرگ دەستگیرکرابوو و دوای ٢ڕۆژ ئاکەپە و مەهەپە ئەویان لە سەرکارەکەی لادا و دواتر کۆبوونەوەی دادگە بەڕێوە چوو.

دانیشتنەکە لە ٢هەمین دادگەی جەزای قوورسی جوولەمێرگ بەڕێوەچوو، کارامان کە لە دانیشتنی پێشوودا ئازادکرابوو، پارلمانتاری هەدەپەی جوولەمێرگ ساعید دەدە لەگەل پارێزەرەکەی ئامادەی دانیشتنەکەبوون.

کارامان داوای ئازادکردنی کرد. پارێزەرانیش داوای ئازادکردنیان کرد.

ئەنجوومەنی دادوەری بە بیانووی ' ئەندامیەتی ڕێکخستن، لەسەر ناوی ڕێکخستن تاوانی کردووە' ٢ساڵ و ١مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە.