هاوسەرۆکانی دەبەپەی وان؛ لە بەر ڕێپێوانەکەی وان لێپرسینەوەیان لێکرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ، دەربارەی رێپێوانەکەی وان کە بۆ یەکێتی نەتەوەیی ئەنجامدرا بوو دەستیان بە لێپرسینەوە کردووە وهاوسەرۆکانی دەبەپەی وان گۆلدەرەن ڤارل و چەتین ئویار-یان بانگ کردووە .

لە ڕۆژی ٨ی کانوونی دووهەمدا بۆ یەکیتی نەتەوەیی لە شاوی وانی باکووری کوردستان ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو و بەدران ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە و سالیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر پارلمانتاری هەدەپە و بە هەزاران هاووڵاتی بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.

ئەو رێپێوانە بە درووشمی " کات کاتی یەکێتی نەتەوەیی و ئازادیە" بەڕێوەچوو، دادگای تورکیا دەربارەی ئەو چالاکییە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

لە چارچێوەی لێپرسینەوەکەدا هەردوو هاوسەرۆکانی دەبەپە گۆلدەرەن ڤارل و چەتین ئویار-یان بانگ کردووە بۆ لێپرسینەوە.

ک-ش