هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە سەردانی زەیدانیان کرد کە لە زیندان ئازادکراوە

پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە سەردانی عەبدوڵلا زەیدانیان کرد کە چەند رۆژ لەمەوبەر لە زیندان ئازاد کرابوو.

هەدەپە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

" هاوسەرۆکەکانمان پەروین بوڵدان و میدحات سانجار سەردانی عەبدوڵلا زەیدان پەرلەمانتاری پێشووی جۆلەمیرگیان کرد کە ٥ ساڵ بوو لە زینداندابوو و چەند رۆژ لەمەوبەر ئازاد کرابوو.

سڕی ساکک هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئاگریش لەگەڵ هاوسەرۆکانمان سەردانی زەیدانی کرد."

ف.ق