HBDH:رۆحی کۆبانێ کۆتایی بە فاشیزم دێنێت

بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان- HBDH رۆژی جیهانی کۆبانێی بەرز نرخاند و رایگەیاند، ئێمە نوێنەرایەتی رۆحی کۆبانێ دەکەین و بە سەرفرازی هەنگاو دەنێین و قوربانیەکەی چی دەبێت با ببێت، کۆتایی بە فاشیزم دێنین.

بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان- HBDHبە بۆنەی رۆژی جیهانی کۆبانێ راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی کردەوە کە قوربانیەکەی چی دەبێت با ببێت ئەوان کۆتایی بە فاشیزم دێنن .

لە راگەیێنراوەکەی HBDH تیشک خرایە سەر خۆڕاگریی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە حەفتانین لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەڕێوە چوو و باس لەوە کرا کە، حەفتانین کۆبانێی نوێیە، قەرەباخ کۆبانێیە، سەرێکانی و گرێ سپی کە داگیر کراون، ئەوانیش دەبن بە کۆبانێ و ئێمەی کورد، تورکمان، عەرەب، ئاسوری، سوریانی، کلدان و ئەرمەنی لە خۆڕاگریدا دەبین و دەجەنگین.

لە کۆتایی راگەیێنراوەکەشیدا HBDH رایگەیاند، ئێمە بە بڕیارداریی ئارین میرکان لە هەموو ئەو گۆڕەپانانەی تێیدا هەین، کۆبانێی نوێ لە بەردەم فاشیزمی دەوڵەتی تورک دروست دەکەین. لە هەموو ئەو گۆڕەپانانەی بوونمان هەیە، بە دروشمی، "فاشیزم هەڵدەوەشێنین، ئازادی بەدی دێنین"، نوێنەرایەتی رۆحی کۆبانێ دەکەین و بەرەو سەرفرازی هەنگاو دەنێین. قوربانیەکەشی چی دەبێت با ببێت، کۆتایی بە فاشیزم دێنین. ئەمەش مافێکی ئێمەیە بۆ شەڕکردنی، بۆ ئەوەی بگەین بە سەرفرازی."

ز.ش