'هەنگاوی ئازادی، بە رۆحی جەنگی حەفتانین سەردەکەوێت'

"هەموو کەسێک ئەوەی بینی کە لە حەفتانین سیستمی داگیرکەران تێکشکا و بەو هێز و ئیرادەیەی هەڤاڵان لەوێ پیشانیاندا، ناسنامەی کوردیان پاراست. هەنگاوی 'کاتی ئازادیە'ش بە رۆحی جەنگی حەفتاین سەردەکەوێت."

لیلاڤ خەلیل گەریلای یەژا-ستار لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات، تیشکی خستە سەر هەنگاوی 'کاتی ئازادیە'ی کەجەکە و وتی:"هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' کە لە لایەن کەجەکەوە راگەیێنراوە، گرنگیەکی زۆری هەیە. لەم کاتەدا دوژمنانی گەلی کورد بە تایبەتیش دەوڵەتی تورک کە بە هۆشمەندییە شۆڤێنی و دەسەڵاتەکەیەوە هەوڵ دەدات گشت کوردستان داگیر بکات، لە هەموو شوێنێکی کوردستان ئۆپڕاسیۆنی داگیرکەری بەڕێوە دەبات. هەر مرۆڤێک کە بۆ ئازادی هەوڵ دەدات، دەستگیری دەکات و دەیخاتە زیندانەوە. هۆشمەندیەکی وەهایە کە دەیەوێت ئیرادەی گەلی کورد پێشەل بکات و لەناوی بەرێت. لەسەر ئەم بنەمایە ئەو هەنگاوەی راگەیێنراوە، بۆ ئازادی هەنگاوێکی یەکجار گرنگە."

'تێکۆشان بەرەو ئەنجامەکەی دەڕوات'

لیلاڤ خەلیل باسی لە تێکۆشانە مێژوویەکەی گەلی کورد کرد و وتی:"گەلی کورد خاوەنی تێکۆشانێکی دێرینە. ئیدی گەلی کورد بەرەو ئەنجامی ئەو تێکۆشانە دەڕوات. بۆیە هەنگاوی ئازادی لەم رووەوە خاوەنی رۆڵێکی سەرەکیە. ئەم تێکۆشانە دەبێت بگات بە سەرکەوتن."

"دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر گەریلا بێچارە ماوە'

خەلیل لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی:"هێرشە داگیرکەریەکان نەک تەنها لە بەرامبەر گەل، بەڵکو لە دژی گەریلاکانیش لە ئاستێکی باڵادان. ئێستا لە هەموو شوێنێکی باکوری کوردستان ئۆپڕاسیۆن ئەنجام دەدرێت. وەک چۆن لە شارەکان هەوڵ دەدەن ئیرادەی گەلی بشکێنن، لە ناوچەکانی هێزی گەریلاشدا کە هێزی پاراستنی گەلی کوردە، بە رێبازی ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانەکان هەوڵ دەدەن لاواز بکەن و گەل بە بێ پاراستن بهێڵنەوە. بەڵام تێکۆشانی گەریلا لە باکور و باشوری کوردستان، هێزێکی گەورە دەبەخشتێت بە گەلی کورد و پلانی داگیرکەران پوچەڵ دەکاتەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەنها یەک ئامانجی هەیە لە هێرشکردنە سەر هێزی گەریلادا، ئەویش لەناوبردنی ناسنامەی کوردە."

''هەنگاوی رۆحی جەنگی حەفتانین'

گەریلا لیلاڤ خەلیل جەختیشی کردەوە کە رۆڵی گەریلاکان لە شکاندنی گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و لەناوبردنی هەوڵەکانی داگیرکەریدا، رۆڵێکی سەرەکیە و وتی:"ئێستا گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک لەسەر پێیە، لە ناو چالاکیدایە و خاوەنداری لە هەنگاوەکە دەکات. ئێمەش وەکو گەریلا ئەرکەکانمان لە رووی شەڕکردن و بەدیهێنانی سەرکەوتن جێبەجێ دەکەین. ئێمە وەکو گەریلا لە بەرامبەر رێبازە قێزەوەنەکانی داگیرکەران دەوەستینەوە و تێکیان دەشکێنین. لەم رووەوە خاوەنی ئیدیعایەکی گەورەین. هەموو کەسێک ئەوەی بینی کە لە حەفتانین سیستمی داگیرکەران چۆن تێکشکا و بەو هێز و ئیرادەیەی هەڤاڵان پیشانیاندا، ناسنامەی کوردیان پاراست. هەنگاوی 'کاتی ئازادیە'ش بە رۆحی جەنگی حەفتانین سەردەکەوێت. بە واتایەکی تر ئەم هەنگاوە، هەنگاوی رۆحی خۆڕاگریی جەنگی حەفتانینە.     

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هیچ کات سەرکەوتوو نابێت لە هێرشەکانیدا. لە سەرتاسەری کوردستان دەنگی ئازادی بەرز دەبێتەوە. ئەم دەنگەش لە سایەی فیکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بەرز دەبێتەوە و دەبێت بە هێز. بۆیە رۆژ بە رۆژیش گۆشەگیری سەر رێبەرایەتیمان توندتر دەکرێتەوە. ئێمەش وەکو گەریلا ئەمە قبوڵ ناکەین و لە دژی دەوەستینەوە."

ز.ش