هەپەگە بەڕێزەوە یادی دو گەریلای بەناوەکانی ئارژین و زنار کردەوە

هەپەگە یادی دو گەریلای کردەوە کە لە چەلێ و هەرەکۆل شەهید بوون و رایگەیاند، بەڵێن دەدەن تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدە قاڕەمانەکانیان بە سەرکەوتوویی بگاتە ئامانجەکەی.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی دو شەهیدەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:

"لە مانگی ئابی ٢٠١٩دا لە بەرزاییەکانی گوندی ئاشوتێی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ، لەنێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەری تورکدا شەڕ روویدا. لە شەڕەکەدا هاوڕێکەمان ئارژین بە قاڕەمانێتی شەڕت کرد و شەهید بوو.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئارژین کوردستان

ناو و پاشناو: شوکران کزلئاسلان

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

دایک و باوک: زولەیخا و رەشید

کات و شوێنی شەهادەت: ئابی ٢٠١٩ / چەلێ

 

یەپەگە لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، لە ٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠دا رایانگەیاندبوو، لە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا گەلی دۆخانی هەرێمی چیای هەرەکۆلی سێرت، بە قوڕسی لە لایەن فڕۆکەکانەو بۆردومانکرا و دواتر ئۆپەراسیۆن دەستیپێکرد و وتی، "لەو بۆردومانەکدا ٥ هەڤاڵمان شەهید بوون. لە راگەیەنراوەکەی ئەو کاتەدا باسمانکردبوو کە دواتر بە فراوانی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: زنار رەنگین

ناو و پاشناو: یوسف ئەسمەر

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

دایک و باوک: سالیحا و محەمەد

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / هەرەکۆل"

هەپەگە لە راگەیەنراوەکەیدا وێڕای ئەوەی باسی لە تێکۆشانی بێوچانی هەردوو شەهیدەکەی لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کرد، هەروەها وتی، "سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێ شەهیدە قاڕەمانەکانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدە قاڕەمانەکانمان بە سەرکەوتوویی بگاتە ئامانجەکەی."

ف.ق