هەپەگە: فەرماندە ئازاد چەلێ شەهید بوو

هەپەگە رایگەیاند کە فەرماندار سدیق بوداکبەیئۆغلۆ (ئازاد چەلێ) بەهۆی نەخۆشیەوە شەهید بووە و وتی، "سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا، فەرماندەیی و میلیتانی ئاپۆیی بە شێوەیەکی شارەزا بەڕێوەبرد و ناوی خۆی لە مێژوویی قاڕەمانێتی کوردستاندا تۆمار کرد."

هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردە کە بەشێک لە راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"قاڕەمانی چەلێ کە یەکێک لە ناوەندە دێرینەکانی گەل و وڵاتپارێزی کوردستانە، فەرماندە ئازاد چەلێ بەهۆی نەخۆشیەوە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو.

ناسنامەی هاورێمان ئازاد چەلێ بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئازاد چەلێ

ناو پاشناو: سدیق بویوکبەیۆغلۆ

شوێنی لەدایکبوون: چەلێ

دایک و باوک: هەدیە و فازلەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی ئەیلولی ٢٠٢١ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

گەلی وڵاتپارێزی چەلی و گەلی کوردستان تادوایی بە فەرماندەکەمان ئازاد چەلێ سەربەرزن، بۆ گەنجانی کوردستان دەبێتە نمونە و چەکەکەی لە سەر زەوی نامێنێتەوە. بەڵێن دەدەین کە ئامانجی هاورێکەمان ئازاد چەلێ جێبەجێ بکەین و لە تێکۆشاندا خاوەنداری لە یاوەدەوەریان بکەین.

هەپەگە وێرای ئەوەی باسی خەبات و تێکۆشانی شەهیدی کرد، هەروەها سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید ئازاد و گەلی کوردستان کرد."

ف.ق