هەپەگە: لە گارێ گەریلایەک شەهید بوو

هەپەگە ڕایگەیاند کە لە هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر گوندی زێڤکێ-ی دەڤەری برادۆست-ی گارێ گەریلایەکی ئەوان بەناوی بارش سۆیدان( ئاندۆک ئۆرەمار) شەهید بووە.

هەپەگە دەربارەی ئەم بابەتەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

" سوپای داگیرکەر تورک لە گارێ تاروومار بوون،بە بۆردومانی ئاسمانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا  بەنیازن کە شکەستە مێژوویەکی خۆیان لەبیر ببەنەوە. سوپای داگیرکەری تورک ورەی خۆی لەدەستداوە کە لە عەردەوە شەڕی گەریلا بکات،بەم هەوڵدانانە ناتوانێت خۆی ڕزگار بکات. دەوڵەتی تورک کە بە هەموو ئەمانە دەزانیت،بەم هێرشە ئاسمانییانە دەستی داوەتە شەری تایبەت، بە بەڕێوەبردنی شەڕی دەروونی تایبەت دەخوازن کۆمەڵگە چەواشە بکەن.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە بەرخۆدانی مێژوویی خۆیان، چۆن هەتاکوو ئیستا هەموو درۆکانی دەوڵەتی تورکیایان ئاشکرا کردووە، لە ئیستا بەدواوە وەک پێشووتر چۆن ڕاستییەکانمان  نیشانداوە و نوێنەرایەتی ئەوەمان کردووە، بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەین.

سوپای داگیرکەری تورک ڕۆژی ٤ی نیسان هێرشی ئاسمانی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. لەم چوارچێوەیەدا:

ڕۆژی ٤ی نیسان کاتژمێر ١٠:٥٠ دەڤەری گۆلکای هەرێمی مەتینا بۆردومانکرا.

لەهەمانرۆژ و لە کاتژمێر ١١:٢٠ خولەکدا دەڤەری جێلی بچووک٠ زاپ بۆردومانکرا.

لە ڕۆژی ٤ی نیسان  لە کاتژمێرەکانی نێوان ٢٠:٠٠ بۆ ٢٢:٠٠فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەشتاییەکانی گوندی زڤیکێ-ی هەرێمی بەرگارێ-یان بۆردومانکرا. لەو بۆردومانەدا هەڤالێکی ئێمە بەناوی ئاندۆک ئۆرەمار شەهید بوو.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیە:

ناسناو:ئاندۆک ئۆرەمار

ناو و پاشناو:بارش سۆیدان

شوێنی لەدایک بوون:جوولەمێرگ

ناوی دایک/باوک:عایشە/ محەمەد سەلیم

کات و شوێنی شەهید بوون: ٤ی نیسانی ٢٠٢١/ گارێ

' شۆرشگێڕێکی لێهاتووی ڕێبەر ئاپۆ بوو'

هاوڕێ ئاندۆک لە ناوچەی گەڤەری جوولەمێرگ لەدایک بووە. هاورێ ئاندۆک کەسایەتی خۆی لە کلتووری وڵاتپاریزی گەلی گەڤەر وەر گرت، هەردەم خەونی ئەوەبوو کە ببێتە گەریلای تێکۆشانی ئازادی و بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی بەرەو چیاکانی کوردستان هات و بووە گەریلا. هاوڕێ ئۆرەمار بەئەسلی خۆی خەڵکی ئۆرەمارە، لەتەمەنی گەنجیەوە کەوتە ژێر کاریگەری بەرخۆدانی گەریلا لە دژی دەولەتی تورک لە ئۆرەمار. بەشداری خەباتی گەنجانی کردووە.دوای ئەوەی کە گەورە دەبیت دیتە ناو ڕیزەکانی گەریلا. هاورێ ئاندۆک بە دڵفراوانی، خۆنەویستی و تێگەیشتنی قوول لە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بووە شۆرشگێڕێکی لێهاتووی رێبەر ئاپۆ. هاوڕێ ئاندۆک لەهەر بوارێکی خەباتدا بیچگە لە سەرکەوتن بیری لە هیچ شتێکی تر نەدەکردەوە، لەم دواییانەدا و لە ڕۆژی ٤ی نیساندا لەگارێ لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک شەهید بوو. هاورێ ئاندۆک لەسەر رێبازی شەهیدانی گارێ تێکۆشانی کرد و ئاڵای تێکۆشانی بەرزکردەوە. ئێمە وەک هەپەگە بەلێن دەدەین کە درێژەدەری رێگەی شەهیدان بین و خەونەکانیان بهێنینە دی.

لەم چوارچێوەیەکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید ، گەلی ئۆرەمار و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین."

ک-ش