هەپەگە: لە حەفتانین ٣ داگیرکەر سزا دران

هەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیەکی گەریلاکاندا لە خانتوری سەر بە هەرێمی حەفتانین ٣ داگیرکەری سوپای دەوڵەتی تورک سزا دران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەران راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا، لە ٢٢ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە دژی یەکەیەکی داگیرکەران کە لە ناوچەی خانتوری سەر بە هەرێمی حەفتانین جێگیر ببوون، لە دوو قۆڵەوە چالاکیان ئەنجامدا. لە قۆڵی یەکەمی ئەو چالاکیەدا، چەکێکی A4 بە ئامانج گیرا و سەنگەرێک و ٢ داگیرکەر لەناو بران. لە قۆڵی دووهەمیشەوە سەنگەرێکی تر بە ئامانج گیرا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.

لەو چالاکیەدا بە گشتی ٣ داگیرکەر سزا دران.

هێرشە ئاسمانیەکان و هێرشی تۆپ و هاوەن و ئۆبوسی سوپای داگیرکەری تورکیش بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامن.  

لەم چوارچێوەیەدا:

١٢ی کانوونی یەکەم تا ٢٠ی کانوونی یەکەم ناوچەی کەشانی سەر بە هەرێمی حەفتانین بە ئۆبوس و هاوەن تۆپباران کرا.

١٩ی کانووی یەکەم لە کاتژمێر ١١:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان گردی سوور-ی هەرێمی ئاڤاشینیان بوردومان کرد.

٢٠ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٤:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی وەرخەلی سەر بە هەرێمی ئاڤاشینیان بوردومان کرد.

٢٤ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١١:٠٠ خولەک ناوچەی باسیای سەر بە ناوچەی ئاڤاشین لە لایەن فرۆکە جەنگیەکانەوە بوردومان کرا.

٢٤ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٦:٣٠ بۆ ١٨:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی فریزی سەر بە هەرێمی گارەیان بوردومان کرا.

٢٤ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٥:٤٥ خولەک ناوچەی ساجای سەر بە زاپ بوردومان کرا.

٢٤ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٤:٥٠ تا ١٥:١٠ خولەک ناوچەی چەمچۆ و سیدای سەر بە هەرێمی زاپ بوردومان کران.

ز.ش