هەپەگە: لە مێردین شەش و لەمەتینا گەریلایەک شەهید بووە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی ٢٩ی ئاداردا لە هەرێمی باگۆکی مێردین ٦ ، لە ڕۆژی ٥ی نیسان لە مەتینتا گەریلایەک شەهیدبوونە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بە ڕاگەیەنراوێک ئاشکرای کرد کە لە باگۆک لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی دوو ڕۆژەی  سەربازی و بۆردومانی فڕۆکەی جەنگییەکانی سوپای تورک ٦ گەریلا شەهید بوون.

لە باگۆک ٦ گەریلا شەهید بوون

" ڕۆژی ٢٩ی ئادار لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە ناوچەی کەلا شەهیدانی هەرێمی باگۆک-ی ئیالەتی مێردین، سوپای تورک لەهەمبەر یەکەیەک لە گەریلاکانی ئێمە کە خەریکی تێپەڕاندنی ئەرکەکانی خۆیان بوون ئۆپەراسیۆنی سەربازییان ئەنجامدا. داگیرکەران ٣ کاتژمێر ناوچەکەیان بە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر ناوچەکەیان بە چڕی بۆردومانکرد. سەربازیان لە هەرێمەکە دابەزاند، ئۆپەراسیۆنەکە ٢ڕۆژ بەردەوام بوو، هاوڕێیانی ئێمە هەورام، ڕۆستەم ، عەگید، ڕێبەر، سەرحەد و وڵاتپارێزێکی ئێمە بەناوی حەقی لەئەنجامی شەڕ وبۆردوماندا شەهید بوون. زانیاری دەربارەی ناسنامەی شەهیدان لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین."

' لە مەتینا گەریلایەک شەهید بوو'

گەپەگە ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی ٥ی نیسان لە ناوچەی  تەپە ئۆرتەی هەرێمی مەتینا لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی جەنگییەکانی سوپای تورک گەریلایەک شەهید بوو.

ناسنامەی گەریلای شەهید بەم شێوەیە:

 

ناسناو: مەرڤان گابار

ناو و پاشناو: یوونس ئۆزاتا

ناوی دایک/باوک: شەرەفناز/ سەید باتال

کات و شوێنی شەهید بوون: ٥ی نیسانی ٢٠٢١/ مەتینا

لەهەمان ڕاگەیەنراودا هەپەگە دەربارەی ژیان نامەی گەریلای شەهید هاورێ مەرڤان وتی:

"هاورێ مەرڤان لە لە ئەرزرووم لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو، بە چاندی بەرخۆدانی گەلی سەرحەد گەورەبوو. بە کاریگەری  چالاکی هێزەکانی گەریلا کە لە هەرێمی سەرحەد  لە دژی دوژمن داگیرکەر ئەنجامیان دەدا، هاورێ مەرڤان تەڤگەری تێکۆشانی ئازادی کوردستان ناسی و لەکاتێکدا کە دەوڵەتی تورکی قڕکەر بە هەموو هێزی خۆیەوە هێرشی دەکردە سەر بەهاکانی گەلی کورد بە شداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. لەو رؤژەی کە هاتە ناو ڕیزەکانی گەریلا کەسایەتی ماندوونەناسی خۆی کردە بنگەی خەبات و تێکۆشان . لە چوارچێوەی سەرلەنوێ ئافڕاندنی تەڤگەرەکەمان، لە ئافڕاندنی گەریلای سەردەم ڕەنجیکی زۆری دا و زۆر بە سەختی تێکۆشانی دەکرد. لە سەر بنگەی فەلسەفە و ئایدۆلۆژی ئاپۆیی بە جۆشەوە بەشداری کاری پەروەردە بوو و لە پارادیگمای دیموکراتیک، ئێکۆلۆژیک و ئازادی پارێزی ژنان خۆی پێگەیاند و بووە شۆرشگێڕێکی ئاپۆیی.

هاورێ مەرڤان کە بە کەسایەتی شۆرشگێڕی ئاپۆیی و دڵفراوانی و هەڵوێستی خۆی بووە نموونەیەکی باش بۆ هاوڕێیانی. ئێمە بەلێن دەدەین کە درێژەدەری رێبازی هاوڕێیانی شەهید بین و تێکۆشانی ئازادی خۆمان بۆ " ڕێبەرایەتی ئازاد و کوردستان ئازاد" فراوانتر بکەین."

هەپەگە سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید مەرڤان گابار و گەلی کوردستان کرد.

'هێرشی ئاسمانی لەسەر گارێ'

ڕۆژی ٦ی نیسان لە کاتژمێر ١٧:٣٠ بۆ ١٨:٠٠ لە هەرێمی گارێ ، دەورووبەری گوندی یەکماڵێ بۆردومانکرا.

هەپەگە ڕایگەیاند کە لەو بۆردومانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.

ک-ش