هەپەگە: لە قۆناغی یەکەمدا داگیرکەران تاروومار کران

لە چالاکی گەریلاکاندا کە لە چوارچێوەی ' قۆناغی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس ' و ' قۆناغی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوور' ئەنجامیاندا ، لانی کەم ٣٨ هێزی تایبەتی سوپای داگیرکەری تورک کوژران.

لە چالاکی گەریلاکاندا کە لە چوارچێوەی ' قۆناغی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس ' و ' قۆناغی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوور' ئەنجامیاندا ، لانی کەم ٣٨ هێزی تایبەتی سوپای داگیرکەری تورک کوژران.

 هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و هێرشی داگیرکاری سوپای تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە:

"ئەو هێرشەی کە سوپای داگیرکەری تورک ڕۆژی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ لە سەر مەتینا، ئاڤاشین و زاپ-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستیپێکردووە بەردەوام دەکات. لە دژی داگیرکاری سوپای تورک گەریلا چالاکی بەرفراوان ئەنجام دەدات، گورزی سەخت لە داگیرکەران دەدەن. دوای ئەوەی لە دەڤەر زاپ' هەنگاوی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس' ڕاگەیەنرا، هێزەکانمان لە دەڤەری مەتیناش هەڵمەتی ' شۆڕشگێڕی جەنگی خابوور'یان دەستپێکردووە. هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی هەنگاوە شۆرشگێڕییەکاندا هەکوو ئەنجامی چالاکییەکان بکەوێتە بەردەستی ئێمە  بە ڕای گشتی رادەگەێنین.

' لە چوارچێوەی' هەڵمەتی شۆرشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا'

٢٥ی نیسان کاتژمێر ١٤:٢٠ هێزەکانی ئێمە گروپێک لە داگیرکەرانی تورکیان کە دەیانویست خۆیان لە گردی شەهید سەرداری ناوچەی مەرڤانووس-ی ئاڤاشین جێگیر بکەن، لە نزیکەوە کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٦ داگیرکەر کوژران و گەلێک داگیرکەری تریش برینداربوون. دوای چالاکییەکە سەربازانی تورک سەنگەرەکانی خۆیان بەجێ هێشت و هەڵهاتن.

٢٥ی نیسان لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٠٠ سوپای تورک بە گازی ژەهراوی بە چری بەرەو تونێلەکانی شەر هاتن لە گردی مامرەشۆی هەرێمی ئاڤاشین، گەریلا بەچالاکی تەقینەوە داگیرکەرانیان کردە ئامانج. داگیرکەران پاشەکشێیان کرد و ویستیان دووبارە لە کاتژمێر ١٢:٣٠ هێرش بکەنەوە، ئەمجارەش گەریلاکان بە رێبازی ساپۆتاژ ٢جار داگیرکەرانیان کردە ئامانج، لەو چالاکییەدا بە کەمانی ٣داگیرکەر کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

لەهەمان ڕۆژدا و لە کاتژێرەکانی ١٠:٤٠ و ١١:٥٠ دا سوپای تورک ٢ جار بە بەردانی گازی ژەهراوی بۆ ناو تونێلەکانی شەڕ  لە گردی شەهید سەرداری هەرێمی ئاڤاشین ویستیان پێشڕەوی بکەن. گەریلاکان گورزی سەختیان لێیان دا و بەدەیان داگیرکەر کوژران.

ڕۆژی ٢٦ی نیسان لە کاتژمێر ٠٧:٤٠دا داگیرکەران بەرەو تونێلەکانی شەڕ هاتن، هێزەکانی ئێمە لە نزیکەوە لەوانیان دا. لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر کوژران، چەندین سەربازیش بریندار بوون.

 لە رۆژی ٢٦ی نیسان لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ هێزەکانی ئێمە لە دژی داگیرکەران کە هەوڵیاندەدا نزیکی گردی پرمێت لە هەرێمی ئاڤاشین ببنەوە چالاکییان ئەنجامدا. گەریلا چوونە ناو سەنگەرەکانی داگیرکەران و سەربازەکانی تورکیان تاروومار کرد. گەریلا چوونە سەر جەنازەی داگیرکەران لە ناو سەنگەرەکانیاندا و چەندین پارچە چەکی ام پی تی ٥٥، نارنجۆک، بی کەی سی، کامێرای تەرماڵ، ئامێری بێتەل و جبەخانەیان خستە دەستی خۆیان. لەو چالاکییەدا ٤ داگیرکەر کوژران.

 ڕۆژی ٢٣ی نیسان هێزەکانی ئێمە لە دژی داگیرکەران لە هەرێمی زاپ  چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر کوژران. سوپای تورک دوای ئەو چالاکییە لە شوێنەکە هەڵهاتن و چەندین سەرباز لە ناوچەکە ون بوون.

ڕۆژی ٢٥ی نیسان لە کاتژمێر ١٢:١٠ هێزەکانی یەژاستارلە دژی داگیرکەران کە ناوچەی قەڵای بەدەوێ هەرێمی زاپ جێگیر بوون ٢ چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر کوژران.

کاتژمێر ١٧:٢٠ بۆ جاری دووهەم هێزەکانی ئێمە داگیرکەرانیان لە قادی بەدەوی کردە ئامانج و لەو چالاکییەدا لانی کەم ٢ داگیرکەر کوژران و ٢ی تریش بریندار بوون.

سوپای تورک دوای ئەم چالاکییە بەهێزانەی گەریلا  ناوچەی جێلۆی بچووکی بۆردومانکرد.

٢٥ی نیسان کاتژمێر ١٣:٥٠ سوپای تورک سەربازی لە گردی شەهید موونزۆری زاپ دانا.

٢٥ی نیسان کاتژمێر ٢٢:٣٠ داگیرکەران و هەلیکۆپتەری سەربازی ئەوان کە ویستیان بکەونە دەڤەری تیپی ٧ی زاپ  کرانە ئامانج. دوای دەستێوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەری سوپای تورک ناچاربوون پاشەکشێ بکەن.

ڕۆژی ٢٦ی نیسان هێزەکانی ئێمە داگیرکەرانیان لە دۆڵی گردی شەهید سوورخوێن لە هەرێمی زاپ کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا  بەکەمانی ٨داگیرکەر کوژران.هاوکات ٢ دڕۆنی سوپای تروکیاش کرایە ئامانج.

ئاگایی شەڕ و ئەنجامەکانی لە چوارچێوەی ' هەڵمەتی شۆرشگێڕی جەنگی خابوور'

٢٥ی نیسان لە کاتژمێر ١٦:١٠ هێزەکانی ئێمە لە دژی داگیرکەران لە گردی زەندوورای مەتینا ، ٢ چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا لانی کەم سەربازێک کوژرا.

هەمان ڕۆژ و لە دوانیوەڕۆدا هێزەکانی ئێمە بە تاکتیکی تەقەمەنی چالاکییان ئەنجامدا و داگیرکەرێک کوژرا.

٢٦ی نیسان لە کاتژمێرەکانی نێوان ٠٥:٠٠- ٠٦:٠٠ داگیرکەران لە دەڤەری بان ئەشکەوتی زەندوورا جێگیر بوون، هێزەکانی ئێمە داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێری و لە کاتژمێر ٠٨:٥٥ خولەکدا لە نزیکەوە کرانە ئامانج. لەو چالاکییەدا کوژرانی سەربازێک پشتڕاستکراوەتەوە.

هەما ڕۆژ و لە کاتژمێر ١٠:٤٥ لە قادی زەندوورا داگیرکەران کرانە ئامانج و ٢ داگیرکەر کوژران.

ڕۆژی ٢٣ی نیسان فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک  دەڤەرەکانی دەورووبەری مەتینای  بۆردومانکرد.

کاتژمێر ٢٠:٠٠ هەتاکوو ٠١:٠٠ سەربازیان لە گردی  زەندوورا و بۆخازا کۆردینە دانا. لەو ماوەدا هێزەکانی ئێمە ٤ جاران هەلیکۆپتەری سوپای تورکیان کردە ئامانج، بەناچاری لە شوێنەکە دوور کەوتەوە.

ڕۆژی ٢٤ی نیسان لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆدا سوپای تورک هێزەکانی لە گردی شەهید دیلبەری مەتینا جێگیر کرد.

٢٥ی نیسان کاتژمێر ١٠:٠٠داگیرکەران کە خەریکی کەندنی سەنگەر بوون، لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە کرانە ئامانج، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا.

لەهەمان رۆژدا لە کاتژمێر ١٢:٠٠ هەتاکوو شەو  هێزەکانی ئێمە لەو ناوچەیەدا ٧ چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر کوژران، سوپای تورک بە هەلیکۆپتەر کوژراوو بریندارەکانی خۆی لە ناوچەکە دوور کردەوە."

ک-ش