هەپەگە: لە وەرخەلێ بەرخودانی گەریلا بەردەوامە

ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە ئەنجامی بەرخودانی گەریلا داگیرکەران ناتوانن پێشڕەوی بکەن.

ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە بە ڕاگەیندراوێک زانیاری دەربارەی  هێرش و  بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بڵاوکردەوە.

ڕاگەیندراوەکەی هەپەگە بەم شێوازەیە؛

مەیدانی وەرخەلی سەر بە هەرێمی ئاڤاشین؛

لە ١٣ ئەیلول سەر لە ئێوارە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دوای ئەوە مەیدانی بەرخودانی وەرخەلێی بە چڕی بۆردوومانکرد، ویستان پێشرەوی بکەن بەڵام هێزەکانمان پێشیان لێگرتن و شەرێکی گەورە هاتە ئاراوە، لە ئەنجامدا هێزی داگیرکەر نەیتوانی پێشرەوی بکات.

بۆمبیان لە گوندی هاتە باراند

لە ١٣ ئەیلول هەلیکۆپتەرکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ئاسمانی هێلی قاشورا سوڕانەوە، هەروەها لە نەهیای کانی ماسی سەر بە ئامیدی، دەوربەری گوندی ئیدنە، دەشیشە، کێستا،  هیرۆری و سراوی و هەروها مەیدانی قەڵای قومری  و تەپەی کوردینە بە هەلیکۆپتەر بۆردوومان کرا، هاوکات قەرەقۆلەکانی سەر سنوریش بۆردوومانیان کردن.

لە ئەنجامی بۆردوومانی چڕی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆسەر ناوچەکە زەرەدێكی زۆر بە ڕەز و باخی هاوڵاتیانی گوندەکانی باشوری کوردستان کەوت.

لە ١٣ ئەیلولی لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٥:٢٧ و ١٩:١٩  نەهیای دینارە سەر بە شاردیێ  ئاکری و شیا و مەیدانی دەشتی کافیە بە فرۆکەی شەر بۆردوومان کرا.