هەپەگە: لە ئاڤاشین لە دژی داگیرکەران چالاکیی کاریگەر ئەنجامدرا و ٣ داگیرکەر کوژران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە ئاڤاشین چالاکیی کاریگەر ئەنجامدرا و بە لانیکەمەوە لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەرسزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) زانیاریی لەسەر چالاکیی گەریلاکان لە ئاڤاشین و هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک بڵاوکردەوە.

راگەیاندراوەکەی هەپەگە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەى زاپ؛

ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ هێزەکانمان لە قەڵای بەدەوێ لە دژی داگیرکەران چالاکییەکی کاریگەریان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر سەنگەری بۆمبهاوێژی داگیرکەران و لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران و چەکێکی بۆمبهاوێژ و سەنگەرەکەش تێکشکێنران. دوای ئەو چالاکییە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی کوژراوەکانی لە ناوچەکە دوورخستەوە.

ئەو چالاکییە بۆ یادکردنەوەی شەهید جومالی چۆروم ئەنجامدرا، کە بەهۆی هێرشی چەکی کیمیاییەوە شەهیدبوو و هەروەها بۆ تۆڵەی شەهیدانی وەرخەل-یش بوو.

لە ١١ی تشرینی یەکەم فڕۆکە جەنگییەکان لە کاتژمێر ١٧:١٠ بۆ ١٧:٤٠  ناوچەی چیای ڕەش-یان لە ناوچەی زاپ بۆردوومان کرد.

لە ١١ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ ٢٣:٥٠ فڕۆکەی جەنگی دەوروبەری دۆڵی هەڤا جومعە-یان لە ناوچەی گۆڵکای مەتینا بۆردومان کرد.

لە ١١ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ ببۆ ٢٣:٥٠ فڕۆکەی جەنگی دەوروبەری چەمی لۆلان-یان لە ناوچەى خواکورک و ناوچەی سنین بۆردومان کرد.

ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٥:٠٠ بۆ ٢١:٠٠  کۆپتەر جموجوڵی بەسەر ناوچەی قاشورای مەتینا هەبوو. لە هەمان کاتژمێردا ناوچەکانی گردی مۆزەلا بە کۆپتەری هێرشبەر و تۆپی ئۆبوس و هاوەن لە بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە بۆردومان کران.

لە ١٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ ٢٣:٥٠ کۆپتەر بەسەر مەرڤانۆسی ناوچەی ئاڤاشین و تابووری عەرەبەکان و ناوچەی بانیستا سوڕانەوە. ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەم و کاتژمێر ١٦:٥٥ دا  ناوچەی وەرخەل بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرا".

ژ.ت