هەپەگە: لەزاپ سێ داگیركەر سزا دران و سەنگەرێكی داگیركەرانیش روخێندرا

لەچالاكی گەریلاكانی ئازادی كوردستاندا سێ سەربازی توركی داگیركەر سزا دران و سەنگەرێكی داگیركەرانیش روخێندرا.

 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر چالاكی گەریلاكانی لە رۆژانی ١١ و ١٢ گۆڵان لەدژی ئەرتەشی توركی داگیركەر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

راگەیەندراوەكە وەهایە:

لەبەرامبەر بە ئەرتەشی توركی داگیركەری كە لەزاپ و ئاڤاشین چەكی كیمیاوی و تەقەمەنی لەبەرامبەر گۆڕەپانی بەرخۆدان بەكاردێنێت، چالاكی هێزەكانمان بەهەموو هێزی خۆمانەوە بەردەوام دەكەین.

زانیاری زیاتر لەسەر چالاكی گەریلاكان وەهایە كە لەئەنجامی ئەو چالاكیانەدا سێ داگیركەر سزا دراون و سەنگەرێكی داگیركەرانیش روخێندراوە.

لەهەرێمی ئاڤاشین:        

لە ١٢ی گۆڵاندا لەكاتژمێر ١٣:٢٠ لەگۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، هێزەكانی یەژه‌ئا ـ ستار بەچالاكی هەڵكۆتانە سەر لەبەرامبەر بەو سەربازە داگیركەرانەی كە دەیانوویست بەرەو بەرەكانی شەڕ بچن، چالاكی پێكهات. لەهەمان رۆژدا و لەكاتژمێر ١٥:٣٠ هێزەكانمان بەچەكی قورس لەداگیركەرانیان داوە. دوابەدوای چالاكیەكەدا هێزەكانمان، داگیركەران پێنج جار بەرەكانی شەڕیان بۆردوومانكرد و پاشان هەنگاویان بۆ دواوە هەڵهێنا.

لەهەرێمی زاپ:

لە ١١ی گۆڵان لەگۆڕەپانی وەرخەلێ كۆڕەژارۆ لەبەرامبەر بەو داگیركەرانەی دەیانوویست هێرشی بەرەكانی شەڕ لەگردی شەهید تۆڵهەڵدان بكەن، هێزەكانمان چالاكیان پێكهێنا. دوای دەستوەردانی هێزەكانمان، داگیركەران بەناچاری تا ئاستێك پاشەكشێیان كرد.

لە ١٢ی گۆڵاندا و لەكاتژمێر ١١:٤٠ خۆلەكدا لەدژی داگیركەران لەدەوروبەری بەرەی شەڕ لەگردی ئۆرتە لەگۆڕەپانی بەرخۆدان لە كاركەر چالاكیەكی نیشانەشكێن پێكهات. لەئەنجامدا داگیركەرێك سزا درا.

لە ١٢ی گۆڵاندا و لەكاتژمێر ١٣:٠٠ لەگۆڕەپانی بەرخۆدان لەشەهید شیلان لەدژی داگیركەران كە بەئامانجبوون بەرێگەی تەقەمەنی هێرشی بەرەكانی شەڕ بكەن، هێزەكانمان بەچەكی قورس چالاكیان پێكهێنا. هاوكات هێزەكانمان لەو گۆڕەپانەدا درۆنێكیشیان كردە ئامانج. بەهۆی دەستێوەردانی گەریلا لەو هەرێمە بەناچاری درۆنە خۆی دوور خستەوە.

لە ١٢ی گۆڵان لەكاتژمێر ١٢:٣٠ خۆلەكدا لەگۆڕەپانی بەرخۆدان لەچیای رەش، لەدژی ئەو سەربازانە بەئامانجبوون بەرەو بەرەكانی شەڕ لەچیای شەهید سوورخوێن بچن، هێزەكانمان چالاكیان پێكهێنا و داگیركەرێك سزا درا. داگیركەران دوابەدوای چالاكی هێزەكانمان هەرێمەكەیان بۆردوومانكرد و بەناچاری هەنگاویان بۆ دواوە پاشەكشێیانكرد.

لە ١٢ی گۆڵان لەكاتژمێر ١٥:٣٠ خۆلەك هێزەكانمان بەچەكی قورس لەسەنگەری داگیركەران لەدەوروبەری بەرەی شەڕ لەگۆڕەپانی وەرخەڵی یا كۆڕەژارۆ خست، لەچالاكیەكەدا سەنگەرێك روخێندراو داگیركەریش سزا درا.

لە ١٢ی گۆڵان لەكاتژمێر ١٤:٣٠ خۆلەكدا لەدژی داگیركەران لەدەوروبەری بەرەی شەڕ لەگردی شەهید شەمدین لەگۆڕەپانی وەرخەلێ یا كۆڕەژارۆ هێزەكانی یەژئا ـ ستار بەچەكی قورس چالاكیان پێكهێنا. بەشێوەیەك سەركەوتوو ئامانجەكەیان پێكا.

لە ١١ی گۆڵاندا لەكاتژمێر ١٣:٣٠ خۆلەك لەگۆڕەپانی وەرخەلێ لە گردی شەهید شاهین، هێزەكانمان لەداگیركەرانیاندا كە بەئامانجبوون هێرشی بەرەكانی شەڕ بكەن ولەئەنجامدا زەبرێكی قورس لەداگیركەراندرا و بەناچاری داگیركەران بۆ دواوە پاشەكشێیانكرد.

لە ١٢ی گۆڵاندا لەشەودا گۆڕەپانی بەرخۆدان لە شەهید شیلان، لەبەرامبەر بە بەرەكانی شەڕ لەگردی شەهید بەرخۆدان چەكی كیمیاوی و تەقەمەنی و بۆردوومانی قورس كرا.

هێرشەكانی ئەرتەشی داگیركەر:

ئەرتەشی توركی داگیركەر بەرێگەی فرۆكەی شەڕكەر، هەلیكۆپتەری هێرشبەر لەبنكەی سەرسنورەوە بە كاتیوشا بۆردوومانێكی قورسی هەرێمەكانی مێدیایان كرد.

زانیاری زیاتر وەهایە:

لە ١٢ی گۆڵاندا و لەكاتژمێر ٢٠:٣٠ خۆلەكدا گۆڕەپانی گردی ئامێدێیە و گردی ئیف ئیم لەزاپ چوار جاران لەلایەن فرۆكەی شەڕكەرەوە بۆردوومانكراوە.

لە ١٢ گۆڵاندا لەنێوان كاتژمێری ١٠:٠٠ تا ١١:٠٠ هەرێمی خاكوركی گۆڕەپانی گردی شەكیف لەلایەن بنكەی سەر سنورەوە بەئۆبیس و هاوەن بۆمبارانكراوە.

لە ١١ و ١٢ گۆڵان هەرێمی مەتینا، گردی هەكاری، گردی كۆردینە، گردی ئازاد و دەوروبەری گوندی دێشیش، سەراڕۆ، ئێدینێ و هێرۆر  بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و لەلایەن بنكەی سەرسنوریشەوە بەئۆبیس بۆردوومانكراون.

لە ١٢ی گۆڵانیشدا هەرێمی زاپ، گۆڕەپانی چەمچۆ و سیدا لەلایەن بنكەی سەرسنورەوە بەئۆبیس بۆردوومانكراوە.

هـ . ب