ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەوبارەیەوە:
"لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا هەڤاڵانمان بەختیار و خەبات لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانی خۆیاندا لە ناوچەى قاشورا لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون. هاوڕێیانمان بەختیار و خەبات لەم پرۆسە مێژووییەدا بەرامبەر بە بەرپرسیاری و ئەرکەکانیان هۆشیار بوون و بەپێی ئەو تێگەیشتن و هۆشیارییەیان بەشدارییان لە تێکۆشاندا کردبوو، بوونە جەنگاوەری نموونەیی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە تێکۆشانەکەماندا. ئێمە هەمیشە یاد و بیریان لە ناو تێکۆشانەکەماندا دەکەینەوە و بەرز رایاندەگرین.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: بەختیار دژوار
ناو و پاشناو: سەرحەد تەکین
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: حەسیبە - مورات
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ / مەتینا
****
نازناو: خەبات هیمۆ
ناو و پاشناو: رەوان ئەحمەد عوسمان
شوێنی لەدایکبوون: قامیشلۆ
ناوی دایک و باوک: جەواهیر – ئەحمەد عوسمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ / مەتینا
ژ.ت