هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئاڤاشین شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە زانیاری بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ سوپای داگیرکەری تورک هەرێمی مام ڕەشۆی ئاڤاشینی بۆردومان کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوڕێکانمان بۆتان، فەلات، نووژیان، شۆڕەش و تێکۆشین شەهید بوون.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: بۆتان چیا

ناو و پاشناو: حاتم ساییر بەتۆ

شوێنی لەدایکبوون: تربەسپی

دایک و باوک: حەسینا و ساییر

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ / حەفتانین

 

نازناو: دیدار ئۆجالان

ناو و پاشناو: رۆژین محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: حەلەب

دایک و باوک: فاتیمە و محەمەد

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ / حەفتانین

 

نازناو: فەلات ئامەد

ناو و پاشناو: مستەفا ئۆغراش

شوێنی لەدایکبوون:  ئامەد

دایک و باوک: لامیە و رەمەزان

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ / حەفتانین

 

نازناو: نووژیان هەرەکۆل

ناو و پاشناو: ئەڤین ئاجار

شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە

دایک و باوک: شەمسی و سەعید

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ / حەفتانین

نازناو: شۆڕش مێردین

ناو و پاشناو: جەمال ئاکتای

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

دایک و باوک: شەمسیخان و خەیرەدین

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ / حەفتانین

 

نازناو: تێکۆشین پڵنگ جوودی

ناو و پاشناو: بێریڤان ئاراز

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوک: سەباحەت و ئیدریس

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ / حەفتانین

لەم سەردەمە گرنگەدا کە تێکۆشانی ئازادی ئێمە لە دۆخێکی سەخت و زەحمەتدا تێدەپەڕێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نزیکن لە سەرفرازی و گەلەکەمان و ڕۆڵە قاڕەمانەکانیان داستان دەنووسنەوە. هەم لەدژی چەتەکان کە دوژمنی مرۆڤایەتین و هەم لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کە سپۆنسەری چەتەکان دەکەن و عەقڵی ئەوانن، بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوەدەبرێت. عەقڵیەتی نەژادپەرست، قڕکەر و فاشیست کە لە خوێنی داگیرکەری تورکدایە هیچ کاتێک هەبوونی گەلی کورد قبوڵ ناکات. نۆکەرانی کوردیش کە لەگەڵ دەوڵەتی فاشیست جێی خۆیان گرتووە. بووونەتە فیدایی داگیرکەران و دوای ئەوەی کاریان تەواو بوو، کۆمەڵکوژیان دەکەن و مافی ژیانیان پێ ڕەوا نابینن و ئەمەش راستیەکە و لەبەرچاوە. مێژووی هەبوونی گەلی کورد پڕە لەم نمونانە. ئەو قسەیەی کە دەڵێن 'باشترین کورد کوردی مردووە' کە موڵکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە، نیشانەی دوژمنایەتی و قڕکردنی گەلی کورد و نیشانەی شەرمێکی گەورەیە و دوژمنایەتیەکی مێژوویە لەبەرانبەر گەلی کورد. بۆیەش نابێت هیچ کوردێک بە قسە زلەکانی دوژمن هەڵخەڵەتێت و بۆ ئەوەی لە دەرفەتەکانی دەوڵەتی تورک سوود وەربگرێت، نابێت لەدژی گەلەکەی بووەستێتەوە. لەگەڵ ئەم هەموو راستیانە، هەر کەسێک نۆکەری و خیانەت لە گەلەکەی بکات و دۆخی بێشەرەفی قبوڵ بکات، کۆتایی بە هەبوونی خۆی دەهێنێت.

لە وڵاتمان کوردستان کە خایینتی و داگیرکەری پشت بە نۆکەری بە زۆر دەبەستێت، تێکۆشانی ئازادیمان لەدژی ئەوم دۆخە، بەرخۆدانی دژی داگیرکەری، هەنگاو بە هەنگاو بەرەو سەرکەوتن دەڕوات. بێگۆمان تێکۆشانە بەشەرفەکەمان، بە باجی گەورەی گەلەکەمان و بە هەوڵدانی بێکۆتایی شەهیدە قاڕەمانەکان  و بە خوێنی شەهیدان، سات بە سات بەڕێوەدەبرێت. شەهیدانمان کە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی مێژوویی و ڕێپیوانی سەرفرازی دەکەن، بۆ ئەرکی ئەم سەردەمە فەرمانمان پێدەکەن. پارتی شەهیدان پەکەکە، بە فەرماندەی سوپای شەهیدە نەمرەکان، ئەرکی ئازادی جێبەجێ دەکەن و بە تەئکیدی دەگاتە سەرفرازی و سەرکەوتن.

هاوڕێکانمان بۆتان، دیدار، فەلات، نووژیان، شۆڕش و تێکۆشان بە رەنجێکی گەورەوە لە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەریلادا، ئەرکی گەورەیان جێبەجێ کرد. لە هەموو جێگایەک بە ئیرادەیەکی بەرز و بە چالاکیە بوێرەکانیان لەدژی داگیرکەری، پیشانیاندا کە نوێنەرایەتی گیانی سەرفرازی سەردەمی نوێ دەکەن. شەهیدە قاڕەمانەکانمان لە شەمزینان تا گەڤەر، لە زۆر چالاکی کاریگەردا بەشداریان کرد و گورزی گەورەیان لە دوژمن وەشاند. ئەو فیداکاریەی کە ئەوان لە هەرێمی ئاڤاشین پیشانیاندا، هاوڕێیەتی، رەنجی گەورە و بوێری و هەڵکوتانە سەر دوژمنیان پیشاندا، بە بریاری تۆڵەی شەهیدان، ئەوانەیان کردە میلیتانی نمونەیی ئاپۆیی. هاوڕێکانمان کە بە ئیرادەیەکی بەهێز و متمانەیەکی زۆرەوە هەموو ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ کرد، تا دوایین ساتی ژیانیان نوێنەرایەتی هەڵوێستی فیدایی ئاپۆیاین کرد. لەدژی هەرجۆرە هێرشێکی دژە مرۆڤایەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و قڕکەر شەڕی شەرەفیان گەش کرد و وڵامێکی بەهێزیان بە دوژمندا. هاوڕێکانمان بۆتان، دیدار، فەلات، نووژیان، شۆڕش و تێکۆشان لەناو تێکۆشانی گەریلادا ئەرکی مێژوویی، کۆمەڵایەتی خۆیان جێبەجێ کرد، بوونە کانگای شەرەف بۆ گەلی کورد. گەلی کورد ڕۆڵە دلێر و چاونەترسەکانی کە بە بوێری داستانیان تۆمارکرد، هەموو کاتێک بەبیردەهێننەوە.

هەڵوێستی هاوڕێ شەهیدەکانمان، ژیان و تێکۆشانیان هەموو کاتێک جێی شانازی ئێمە دەبێت، تۆڕەیی تۆڵەکردنەوەمان بەرز دەکاتەوە. بڕیارەکانمان بەهێز دەکات و شەڕەکەمان فراوانتر و گەشتر دەکات و لە ڕێپێوانی سەرفرازیدا خەباتمان بە‌هێزتر دەکات. لەدژی دوژمنی قڕکەر کە بەشی خۆیان لە مرۆڤایەتی وەرنەگرتووە، لە هەموو گۆڕەپانێک بە گەشکردنی تێکۆشان یادی شەهیدە سەربەرزەکانمان، لەگەڵ گەلەکەمان، لە گەڵ رێبەرتیەکی ئازاد لە کوردستانی ئازاد بە هیوای خوڵقاندنی سەرکەوتنی ژیانی دیموکرات و ئازاد، بە تەئکیدی سەردەکەوین. بەم بڕیار و متمانەیەوە تێکۆشانمان گەشت دەبێت و شەڕێ ساڵی ٢٠٢١مان زیاتر ئەنجام بەدەست دەهێنێت.

لەسەر ئەم بناغەیە، سەرەتا سەرەخۆشێ خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە سەربەرزەکانی شەهیدانمان و گەلی کوردی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێنی سەرکەوتنمان بۆ شەهیدان دووبارە دەکەینەوە."

ف.ق