هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هێرشی کیمیاییدا شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای ڕاگەیاند، کە لە بەرخۆدانی مێژوویی وەرخەل، لە ئەنجامی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، کەمێک بەر لە ئێستا و لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناسنامەی ئەو پێنج گەریلایەی ئاشکرا کرد، کە ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە، لە گۆڕەپانی وەرخەل لە هەرێمی ئاڤاشین، لە ئەنجامی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهیدبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە لە ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە وەرخەل، لەو هێرشەدا فەرماندە فیداییەکانمان جومالی چۆروم، چاڤەڕێ کاموران، دیلڤان داڵاهۆ، ئامارا جودی و ماهیر کۆپ شەهیدبوو.

ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرە:

ناسناو: جومالی چۆروم

ناو و پاشناو: زەینەڵ ئەرۆجاگی

شوێنی لەدایکبوون: چۆرم

دایک و باوک: مەحسومە، ڕیزا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ئاڤاشین

*

ناسناو: چاڤرێ کاموران

ناو و پاشناو: سوهەیلە کرمزتاش

شوێنی لەدایکبوو: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: سەیفە، جەلال

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١

*

ناسناو: دلڤین داڵاهۆ

ناو و پاشناو: ڕێزان دارافەرین

شوێنی لەدایکبوو: مەریوان

دایک و باوک: نەجمە، عەبدوڵا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١

*

ناسناو: ئامارا جودی

ناو و پاشناو: ڕۆژین ڕەمەزان

شوێنی لەدایکبوو: دێرک

دایک و باوک: حوکمیە، محەمەد سەعید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١

*

ناسناو: ماهیر کۆپ

ناو و پاشناو: چەتین چەلیک

شوێنی لەدایکبوو: مووش

دایک و باوک: ئایتەن، ڕاهمی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١

****

جومالی چۆروم 

 

چاڤرێ کاموران

 

دلڤین دالاهۆ

 

ئامارا جوودی

 

ماهیر کۆپ

هەپەگە وێرای ئەوەی باسی خەبات و تێکۆشانی هەر پێنج گەریلاکەی کرد هەروەها وتی، "سەرەخۆشی خۆمان سەرەتا ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای شەهیدان و هەموو گەلی کوردستان و گەلانی تورکیا دەکەین. حسابی شەهیدکردنی ئەم هەڤاڵانە لە سوپای داگیرکەری تورک دەپرسین و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە تۆڵەی هەڤاڵە شەهیدەکان دەکەینەوە."

ف.ق