هەپەگە ناسنامەى شەهیدانی بەرخودانی گارەی بڵاوکردەوە

هەپەگە ناسنامەى گەریلا شەهیدەکانی بەرخودانی گارەی بڵاوکردەوە، کە لە هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گارە شەهید بوون. هەپەگە رایگەیاند، "هاوڕێیانی شەهیدمان فەرمان و رێنمایی تێکۆشانمان بەرەو ئازادیی رێبەرایەتی و ڵاتەکەمان".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەى گەریلا شەهیدەکانی بەرخودانی گارەی بڵاوکردەوە، کە لە بەرەنگاربوونەوەى هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گارە شەهید بوون.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:

"فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە ١٧ی شوباتدا لە راگەیاندراوێکدا ئەنجام و ئاماری هێرشی داگیرکەریی ١٠ – ١٣ی شوباتی بۆ سەر گارە بۆ رای گشتی و گەلەکەمان بڵاوکردەوە و رایگەیاندبوو، لە دوای روونبوونەوەی ناوەکانیان ناسنامەى هاوڕێ شەهیدەکانمان بۆ رای گشتی بڵاو دەکەینەوە.

ناسنامەى هاوڕێ شەهیدەکانمان بریتین لە:

نازناو: شۆڕش بەیتوشەبابت

ناو و پاشناو: کامەران ئاتامان

شوێنی لە دایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: نازدار – سەبری

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: جودی سەرحەد

ناو و پاشناو: نەدیم کلچ

شوێنی لە دایکبوون: قەرس

ناوی دایک و باوک: فەریدە - نەسیم

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: باوەڕ ئەلکێ

ناو و پاشناو: ئەرگین دورموش

شوێنی لە دایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: خەدیجە - سادی

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: ئەرداڵ رۆژهەڵات

ناو و پاشناو: ئەرسەلان خانیزادە

شوێنی لە دایکبوون: کۆتول

ناوی دایک و باوک: ئەسمەر - محێدین

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: ئەرگەش رۆنی

ناو و پاشناو: سەفقان کایا

شوێنی لە دایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: گوڵتەکین – محەمەد زەکی

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: ئاڤاڕەش وان

ناو و پاشناو: گۆکهان کۆل

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: نازیمە - سەدرەدین

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: رۆژهات موسیان

ناو و پاشناو: بایرام ئەلهامان

شوێنی لە دایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: ئایتەن - شادین

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: خەیری چەولیک

ناو و پاشناو: ئەمرە ئۆردو

شوێنی لە دایکبوون: چەولیک

ناوی دایک و باوک: سدیقە - ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: دەلیل کۆبانێ

ناو و پاشناو: عەونی مەحمود

شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: زەلیخ - حیکمەت

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: خابور دێرک

ناو و پاشناو: جەبار ئیسماعیل محەمەد

شوێنی لە دایکبوون: دێرک

ناوی دایک و باوک: بەسێ - ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: رێبەر کۆبانێ

ناو و پاشناو: ئیبراهیم محەمەد عوسمان

شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: زەهرا - محەمەد

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: سەیدۆ رەفیق

ناو و پاشناو: هۆگر نەسان

شوێنی لە دایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: مەولودە - مستەفا

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: سەیفی پۆڵات

ناو و پاشناو: فەرهاد ئاسڵان

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: فاتمە - ئیکرام

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: ئارهات ئامەد

ناو و پاشناو: محەمەد عەلی ئالگۆر

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: رابیعە - رەمەزان

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

هێرشی داگیرکەری بۆ سەر ناوچەی گارە لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ دا دەستیپێکرد و شەوی ١٣ی شوباتی ٢٠٢١ بە راکردنی سوپای تورک کۆتایی پێھات. لە ئەنجامی بەرخودانی قارەمانانەى هاوڕێیانی شەهیدماندا، لە گۆڕەپانی جەنگدا گورزی قورس و دژوار لە سوپای تورک درا، لوتی سوپای تورک لە زەوی درا و تێکشکێنرا و وانەیەکی مێژوویی دادرا.

لە کامپی دیلەکاندا ئەفسانەیانە بەرەنگارییان کرد و شەهید بوون

لە ١٠ی شوبات دا یەکێک لەو فەرماندانە، کە زۆر زوو هەستی بە هێرشە داگیرکەرییەکە کرد، هاوڕێمان شۆڕش بەیتوشەبات بەرپرسی کامپی دیلەکان بوو. کاتێک هەستیان پێکرد، ئەو شوێنەى دەستنیشانکرد، کە دوژمنی داگیرکەری دەیەوێت تیایدا دابەزێت، بۆیە لەگەڵ هاوڕێکانیدا یەکەم گورزی کەمەر شکێنیان لە دوژمن دا. داگیرکەران کاتێک یەکەم گورزیان لێدرا کشانەوە و کامپی دیلەکانیان بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکرد. هاوڕێیانمان لە کامپی دیلەکاندا و لە ژێر بۆردومانی قورس و چڕدا بۆ پاراستنی کامپی دیلەکان و پاراستنی دیلەکان، ئیرادە و ئازایەتییەکی گەورەیان نواند و گورزیان لە دوژمنی داگیرکەر دایەوە و ئەو چەند رۆژە بە بەردەوامی و بێ ئەمان شەڕیان کرد. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، کە لە بەرامبەر شەڕڤانی لێهاتوو و پسپۆڕ و شارەزدا و ئیرادەی ئاپۆیی پۆڵاینی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێچارەکرابوو، جارێکیتر رووی نامەردانەی خۆی نیشاندایەوە و بە شێوەیەکی نامەردانە ٣ رۆژ بۆردومانێکی چڕی کامپی دیلەکانی کرد و دواتریش گازی کیمیایی بەکارهێنا و هەوڵیدا لەو رێگەیەوە ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. هاوڕێیانمان جودی سەرحەد، باوەڕ ئەلکێ، ئەرداڵ رۆژهەڵات، ئارگەش رۆنی و ئاڤارەش وان لە ژێر فەرماندەیی فەرماندەی گەورە، شۆڕش بەیتوشەبات دا تاوەکو دوا هەناسەیان بەرەنگارییان کرد و دوژمنی داگیرکەریان بە شێوەیەکی مێژووی تێکشکاند، وانەیەکی گەوڕەیان بە دوژمنی داگیرکەر دا. لە ئەنجامی ئەو بەرخودانە ئەفسانییەدا ئەو هاوڕێیانەمان لەکامپی دیلەکاندا شەهید بوون.

بە رۆحی ئاپۆیی فیداییانە چوونە سەر داگیرکەران

دەوڵەتى تورکی پاکتاوکار و چەوسێنەر لە ١٠ی شوباتدا سەرەتا هەوڵی دا لە ناوچەى گارە هێرشێکی بەرفراوانی داگیرکەری ئەنجام بدات، بەڵام لە ئەنجامی دەستێوەردانی خێرایی هێزەکانمان لە ناوچەکە، سوپای تورک تەنها توانیی سەربازەکانی لە ناوچەى سیانێ و دەورووبەریدا دابەزێنێت و بەو شێوەیە لە ناوچەکەدا گیری خوارد.

بۆ پاراستنی داگیرکەرە گیرخواردوەکان لە ناوچەى سیانێ، دەیان فڕۆکە دەنگی و چاودێری، کە بە بەردەوامی لە شەو و رۆژێکدا ٢٣ کاتژمێر بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە و ناوچەکە بە بەردەوامی بۆردومان دەکەن، بەڵام سەرباری ئەوانەش سوپای تورکی داگیرکەر گورزی گەورەی لێدرا. تیمی هێزەکانی گەریلامان بە جموجوڵی پرۆفیشناڵانەیان تەکنەلۆژیای دەوڵەتی تورک-یان لەسەر بنەمای شێوازی گەریلای لێهاتوو و شارەزا، زۆر کارامەیان پووچەڵ کردەوە و دوژمنی داگیرکەریان لە ناوچەى سیانێ گیردا و یەک لەسەر یەک گورزیان لێدان.

هاوڕێمان رۆژهات موسیان لە بەرخودانی گارەدا پێشەنگایەتیی بۆ جێبەجێکردنی پلان و کارامەیی و هەڵمەتی گەریلای سەردەمی نوێ کرد و ئازایانە لە ناوچەى سیانێ چووە سەر داگیرکەران، سەرباری بۆردومانی چڕ و تەکنەلۆژیای شەڕ خۆی گەیاندە دوژمن و گەورەترین گورزی لێدان و بە تەنها خۆی یەکەیەکی دوژمنی لەسەر شاخێکی ناوچەى سیانی تێکشکاند و دەریکردن. داگیرکەران لە بەرامبەر ورە و رۆحی هێرشی بەرز و بڵندی رۆژهات موسیانی هاوڕێیماندا کوژراوی زۆریاندا، بۆیە ناچار بوون دەست لەو شاخە هەڵبگرێن و بکشێنەوە.

 هاوڕێیانمان رۆژهات موسیان، خەیری چەولیک، دەلیل کۆبانێ، خابوور دێرک و رێبەر کۆبانێ بە رۆح و ورە و ئیرادەی جەنگاوەریی فیدایی ئاپۆییەوە بەبێ گومان و دوودڵی چوونە سەر دوژمن و بە خوڵقکاری و شارەزایی و لێهاتووییەکی گەورەوە تاکتیکی سەردەمیان خستەکار و سوپای تورکی داگیرکەریان سزا دا و باجێکی قورسیان پێدان. هاوڕێیانمان رۆژهات، خەیری، دەلیل، خابور و رێبەر لە گارە داستان و ئەفسانەى بەرخودانێک، کە هەرگیز لە بیر ناچێتەوە ئافراند، وەک شەڕڤانە قارەمانەکان لە گۆڕەپانی شەڕدا رۆڵیان گێڕا و شوێنی خۆیان لە ناو لاپەڕەکانی مێژوودا کردەوە.

هاوڕێمان سەیفۆ رەفیق لە سەنگەر و بەرەیەکی تری شەڕەکەدا بەرخودانی ئەنجامدا و ناوچەى گارەی لە دوژمن عاسێ کرد، لە بەرەکەی خۆیەوە نەیهێشت داگیرکەران بە ناوچەکەدا بڵاوببنەوە. هاوڕێمان سەیفۆ هەموو کات بە ئیرادە و ورەییەکی بەرزەوە بەشداربوونی جەنگاوەری ئاپۆیی بۆ خۆی کردبووە بنەما و لە قۆناغی شەڕی گارەدا لە هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوو.

هێزی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەد تاوانەکانی شەڕی دەولەتی تورکی لە کامپی دیلەکان بە دیکۆمێنت کرد

لە بەرخودانی گارە دا، کە لە زۆر رووەوە دۆخێکی نوێ لە هەناوی خۆیدا دەحەوێنێتەوە. یەکێک لە هێزەکانمان، کە بە رۆڵێکی گرنگ و مێژووی هەستان، هێزی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال بوو. هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال لە پێش هەموو شتێکەوە و سەرباری هەموو لەمپەر و گرفتەکانی بواری تەکنەلۆژیای شەڕ، بەڵام لە شەڕی گارەدا و لە ئاسمانەوە تاوانەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بە دیکۆمێنتکرد و ڤیدیۆکانیان بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە، کە هیچ کەس ناتوانێت نکۆڵییان لێ بکات. هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیمان، کە تاوانەکانی شەڕ و دژ بە مرۆڤایەتیی سوپای تورکی داگیرکەریان لە کامپی دیلەکاندا لە سیانی بە دیکۆمێنت کردووە، توانییان دەوڵەت و سوپای تورک لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا بگرن. هێزەکانمان لە یەکەی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەدەوە بە هونەری بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە لە شەڕی گارەدا بە رۆڵێکی گرنگ هەستان.  

لە شەڕی گارەدا تیمەکانی گەریلامان لە زەمینەوە و هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیمان لە ئاسمانەوە هێزەکانی داگیرکەریان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و بە تایبەتی لە ١٢ و ١٣ی شوبات دا یەک لەسەر یەک چالاکییان ئەنجامدا. بەو شێوەیە دوژمنیان لە ناوچەى سیانێ گیردا و سنووریان لێ تەسککردنەوە و چەندین داگیرکەریان سزادا. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەم لە زەمینەوە و هەم لە ئاسمانەوە پێکەوە دەستیان بە جموجوڵکرد و لە گارە ژمارەیەکی زۆر داگیرکەریان سزادا. ئەوە لە مێژووی تێکۆشانی گەریلایماندا ئاستێکی نوێی سەرکەوتوانە، گرنگ و مێژووییە. بێگومان هاوڕێیانی شەهیدمان لە بەرەوپێشبردنی هێزی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەد دا و بە رەنج و گیانی خۆیان هەوڵێکی بێ هاوتایان ئەنجامدا. هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیمان وەک هەموو بەها و نرخەکانی تری ناو حیزبەکەمان پەکەکە، بە رەنجی شەهیدان دامەزراوە. لە هێرشی گارەدا گەلێک شەهیدی هێژایان بەخشی و بەو شێوەیە سەلماندیان، کە شوێنکەوتوی هێڵی فیدایی هاوڕێ شەهید دۆگا ژیانن. یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی بەرگریی ئاسمانیمان هاوڕێ سەیفی پۆڵاتە، کە بە رۆڵی کاریگەری پیشەنگایەتیی بۆ هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال نواند. لەگەڵ هاوڕێکانیدا ئارهات و گەلهات لە شەڕی گارەدا و کاتی بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکەکانیاندا شەهید بوون. ناسنامەى هاوڕێمان گەلهات تۆڵهەڵدن ماوەیەک لەو پێش بۆ رای گشتی بڵاوکرابوویەوە. وەک درێژەپێدەرانی رێگای هاوڕێیانی شەهید، کە لەسەر بنەمای هێڵی گەریلای سەردەمی نوێ و پسپۆڕبوون لە تاکیتکی نوێدا، خاوەن ئیرادەیەکی فیدایی  و پرۆفیشناڵانەی گەریلایی بوون، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی لە هەموو روویەکەوە گەشە دەکەن و گەورە دەبن و بە دڵنیاییەوە ئامانجەکەیان سەردەخەن.  

ژمارەی ئەو داگیرکەرانە، کە بە مسۆگەری کوژرانیان لە شەڕی ٤ رۆژەى گارەدا روون بووەتەوە ٣٧ داگیرکەرن. دەیان داگیرکەریش بریندار بوون. لە بەرخودانی گارەدا گورز لە ٢ کۆپتەری سکۆرسکی درا و ٦ هاوڕێمان لە کامپی دیلەکان لە سیانێ و ٥ هاوڕێمان لە شەڕدا و هاوڕێیەکمان لە هێرشی ئاسمانی و ٣ هاوڕێی تریشمان لە کاتی بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکەکانیان دا شەهیدبوون، کە بە گشتی لە  بەرەنگاریی گارەدا ١٥ هاوڕێیمان شەهید بوون.

شەهیدانمان بە بڕوا و ئیرادەیەکی گەورە و وەستایانە لە شەڕدا، بەرەنگاری داگیرکەران بوونەوە

لەگەڵ تەکنەلۆژیای سەردەم و تەکنیکی شەڕی هەڤاڵانی شەهیدمان بە ئیرادەی جەنگاوەری ئاپۆیی، بڕوا و ئیرادەیەکی گەورە و وەستایانەی شەڕ بەرخودانێکی مێژووی و سەرکەوتوانەیان ئەنجامدا. هەڤاڵانی شەهیدی قارەمانمان هێرشی داگیرکەریی رژێمی ئاکەپە و مەهەپەى فاشیستیان لە دژی گارە تێکشکاند و سوپای تورکی داگیرکەریان لەبەر یەک هەڵوەشاند و ئامانجی داگیرکەرانەیانی لە قوڕگیاندا هێشتەوە و بە ئافراندنی داستانی گارە هەڵوەشاندنەوەى رژێمی فاشیست دەستیپێکردووە. لەبەر ئەو سەرکەوتنە ئەنجامگیرە ئێمە قەرزرداری شەهیدانمانین.

هاوڕێ شۆڕش بەیتوشەبات، کە فەرماندەی فیدایی و خوڵقێنەری بەرخودانی گارە بوو، لە کەسایەتیی هەڤاڵانی شەهیدمان جودی سەرحەد، باوەڕ ئەلکێ، ئەرداڵ رۆژهەڵات، ئارگەش رۆنی، ئاڤاڕەش وان، رۆژهات موسیان، خەیری چەولیک، دەلیل کۆبانێ، خابور دێرک، رێبەر کۆبانێ، سەیدۆ رەفیق، سەیفی پۆڵات، ئارهات ئامەد و گەلهات تۆڵهەڵدان دا بە رێز و خۆشەویستییەوە یادی هەموو شەهیدانمان بە بەرزی دەکەینەوە.

سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەى شەهیدانی قارەمانمان و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. شەهیدانمان بە تاکتیکی سەردەم، میتۆد و شێوازی تێکۆشان و هەڵوێستی فیدایی ئاپۆیی هێرشی بەرز و بڵندیان ئەنجامدا و تاوەکو دوا هەناسەى خۆیان تێکۆشان. هەڤاڵانی شەهیدمان فەرمان و رێنمایی تێکۆشان بەرەو ئازادیی رێبەرایەتی و ڵاتەکەمان پێشکەشکردووین. ئێمە بەڵێن و پەیمانی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە پێبەند و پەیوەستی یادی هەڤاڵانمان بین و لەسەر هێڵی شەهیدان ئامانجەکەیان بەدیبهێنین".

ژ.ت