هەپەگە یادی قەندیل و کەندال شەهیدانی جۆلەمێرگی کردەوە

هەپەگە یادی قەندیل مەزلۆم (دەرسیم ئەحمەد) و کەندال ئوموت (مەرڤان ئابێ) کردەوە کە لە ١٤ی حوزەیراندا لە شەرێکدا لە دەڤەری چیای ڕەشکی جۆلەمێرگ شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و یادی قەندیل مەزلۆم (دەرسیم ئەحمەد) و کەندال ئوموت (مەرڤان ئابێ) کردەوە کە لە ١٤ی حوزەیراندا لە شەرێکدا لە دەڤەری چیای ڕەشکی جۆلەمێرگ شەهید بوون.

بەشێک لە ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە ڕاگەیەنراوی ١١ی تەموزدا ڕامانگەیاندبوو کە ١٤ی حوزەیراندا لە دەڤەری چیای ڕەشکێی جۆلەمێرگ ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدربوو و شەڕ ڕوویدابوو و ڕامانگەیاندبوو کە هاوڕێکانمان قەندیل و کەندال گورزی گەورەیان لە دوژمندا و شەهید بوون.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان وەهایە:

نازناو: قەندیل مەزلۆم

ناو و پاشناو: دەرسیم ئەحمەد

شوێنی لەدایکبوون: عاموودێ

ناوی دایک و باوک : هەدیە و یوسف

شوێن و مێژووی شەهادەت: بۆتان / ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

 

نازناو: کەندال ئوموت

ناو و پاشناو: مەروان ئابی

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: سۆنگول و سدیق

شوێن و مێژووی شەهادەت: بۆتان / ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

هەپەگە ڕایگەیاند، بەهۆی شەهیدبوونی هاوڕێ دلێر و قاڕەمانەکانمان سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای شەهیدان و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و سوێند دەخۆین کە تێکۆشانی هاوڕێکانمان بە ئەنجام بگەیەنین و سەرفرازی بەدەست بهێنین."

ف.ق