هەپەگە ئاماری شەڕی بڵاوکردەوە؛ ١٤٧ داگیرکەر سزا دراون و گورز لە ٦ کۆپتەر دراوە

هەپەگە ئاماری شەڕی ١٠ رۆژی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ١١٦ چالاکی ئەنجامدراون و ١٤٧ داگیرکەر سزادراون و گورز لە ٦ کۆپتەر و ٢ درۆن دراون و دەیان پەناگەیان تەقاندووەتەوەو لەو چالاکییەکاندا ٦ گەریلا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری شەڕی نێوان ٢٣ی نیسان و ٣ی ئایاری لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:

"دەوڵەتی تورکی پاکتاوکاری داگیرکەر، کە سەرۆکایەتیی لەلایەن ناوەندیی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە – ئەرگەنەکۆنەوە دەکرێت  دەست لە ئامانجە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵناگرێت و بە دوای سەپاندنی هەژمون و باڵادەستبوونی خۆیەتی. دەیانەوێت هەنگاو بە هەنگاو کوردستان داگیر بکەن و بەو شێوەیە کوردی ئازاد لە ناو ببن، پەکەکە پاکتاو بکەن و لەو رێگەیەوە گەلی کورد بە تەواوەتی رادەستی خۆیان بکەن و پاکتاوکردنی کوردان تەواو بکەن.

لە پلانی پاکتاوکردنی گەلەکەماندا زیادەڕوویەکی تری کرد و بۆ ئەوەى خاکی باشووری کوردستان داگیر بکات لە شەوی ٢٣ی نیساندا لە ناوچەکانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستی بە هێرشێکی بەرفراوانی داگیرکەری کرد، بەڵام ئەو هێرشە داگیرکەرییە لە پەنا سەنگەرەکانی بەرخودانی قارەمانانەى گەریلاکانی هەگەپە و یەژاستا لە بەریەک هەڵوەشا، هەر لە رۆژی یەکەمەوە پووچ کرایەوە و بە چالاکیی بە هێز گورزی گەورە و قورس لە داگیرکەران درا. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان نەک تەنها لە دۆخی پاراستندا نەبوون، بەڵکو بە شێوەیەکی چالاکانە دەستیان بە هێرش کرد و بۆ سەرخستنی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" بە نای جەنگی خابوور و هەڵوکانی زاگرۆسەوە هەڵمەتی شۆڕشگێڕییان دەستپێکرد. لەو چوارچێوەیەدا لە ٢٣ی نیسانەوە تاەکو ٣ی ئایار، واتە لە ماوەى ١٠ رۆژدا هێزەکانمان بە لێهاتووی و ئەدایی سەرکەوتوانەى شەڕەوە، بە ئازاییەتییەکی زۆر گەورە، بە بڕیار و پێداگریی بەرخودانەوە، بە رۆح و ورەی بەرزی ھێرش و چالاکییەوە، بە تاکتیکی دەوڵەمەند و وەستایی و شارەزایی لە شەڕدا هەموو هێرشەکانی دوژمنیان پووچ کردەوە، بۆ نیشاندان و سەلماندی ئاستی گەریلاکانی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک، نمونەى سەرنجڕاکێش و مێژووییان خستەبەرچاو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکە لەو هەوڵە داگیرکەرییەدا سەربازی داگیرکەر، کە بە شێوەی تایبەت پەروەردە و راهێنانیان پێکرابوو تاوەکو سەگی بەکارهێنا، بە قورسترین بۆردومان تاوەکو بەکارهێنانی گازی ژەهراوی و کیمیاوی بە شێوەی نامەردانە، بە هەموو شێوەیەک هێرش و پەلاماری دەدا، بەڵام ئەنجامی بە دەست نەهێنا. بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە سوپای تورکی داگیرکەر چەکی کیمیایی بەکارهێنا و تاوانی شەڕی ئەنجامدا. ئەوانەى لە بەرامبەر ئەوەدا بێدەنگ دەبن و ناڕەزایەتی نیشان نەدەن ئەوا لە بەرامبەر مێژوودا وەک هاوبەشی ئەو تاوانە ناویان تۆمار دەکرێت.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ماوەی ١٠ رۆژی شەڕدا و لەسەر بنەمای تاکتیک، رێنمای و هێڵی گەریلایی سەردەمی نوێ، رێبازی شەڕی تیمی گەڕۆک و جوڵا تاوەکو تونێلەکانی شەڕ، بە چالاکییەکانی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی تاوەکو چالاکییەکانی چوونە سەر دوژمن، سابوتاژ، نیشانەشکێنی و لێدان بە چەکی قورس، لە بەکارهێنانی چەکی هەستگری ورد تاوەکو چالاکیی هاوکات و هەماهەنگی نێوان گەریلاکان و بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی ئاست بەرزی شەڕەکە و لێدانێکی بەهێز و توند بە شێوەیەکی کرداری خرایەڕوو و ئەوە بۆ هەمان سەلمێنرا. دەوڵەتی تورک بە سوپاکەى خۆی و دەرفەت و تواناکانی خۆی لە شەڕدا پەسنی خۆی دەدات، کە گوایە دەتوانێت لەگەڵ دەوڵەتەکاندا شەڕ بکات، بەڵام لە مەتینا، ئاڤاشین و زاپ چەقاوە و ناتوانێت بەرەو پێش بڕوات. سوپای تورک سەرباری ئەوەى ژمارەی کوژراوەکانی لە رای گشتی دەشارێتەوە، هەموو شەوێک بە دەیان کۆپتەر کوژراو و بریندارەکانی دەگوێزێتەوە. لە هەمان کاتدا سەربازانی داگیرکەر ئیدی ناتوانن شەڕ بکەن و شوێنەکانیان دەگۆڕن و هێزی نوێ دەهێنن بۆ شوێنەکەیان. راستەقینەبوون و ئەنجامگیربوون لەسەر دەستی گەریلاکانی سەردەمی نوێ، کە لە جەنگی حەفتانین و سەرکەوتنی گارە گەیشتە ئاستێکی گرنگ، بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوو و هەڵۆکانی زاگرۆس جارێکیتر خۆی سەلماندەوە و خۆی بەرەو پێش برد.

لە شەڕی ١٠ رۆژەدا هاوڕێیانمان ئەکین، ئاسیە، چیاگەر، دڵشێر، دەلال و ڤیان چەندین رۆژ لە دژی دوژمن شەڕیان کرد و داستانی قارەمانییان تۆمار کرد و پیشەنگایەتیان بۆ چالاکییەکان کرد و گورزی گەورە و قورسیانلە دوژمنی داگیر دا. ئەو چالاکییانە و قۆناغی شەڕ، کە بە تایبەتی هێزەکانی یەژاستارمان لە ئاستی پێشەنگایەتیدا بەشداریی تیادا دەکەن، ئیرادەی بەهێز و لە بن نەهاتووی ژنانی کوردی ئازاد، دڵسۆزی بۆ ئازادی و پێداگری و بە بڕیاربوونی مسۆگەرانە بە روونی سەرکەوتن دەخەنە بەرچاو. ئەو بەرخودانە کە هێزەکانمان بە رەنج و فیداکاریی گەورە، بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی نیشانیاندا نەک تەنها رێ لە داگیرکردنی باشوور کوردستان دەگرێت، بەڵکو لە هەمان کاتدا لە هەموو شوێنێکدا بەرخودان بەهێزتر و بڵندتر دەکات، لە رێکردن لە پێناو رێبەریی ئازاد و کوردستانی ئازاد دا ئەنجامێکی گەورەیان بە دەستهێناوە.

لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی دەبێت ژنان و گەنجانی کوردستان لە هەموو شوێنێکدا خاوەنداری و پشتیوانی لەو بەرخودانە قارەمانانەیەی گەریلا بکەن، رۆحی فیدایی ئاپۆیی گەریلاکان، کە لە چیاکانی کوردستان گورزی کوشندە و جەرگبڕ لە داگیرکەران دەدات لە هەموو گوند، شەقام، گەڕەک و شارێکی کوردستاندا بڵاوبکەنەوە و هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" سەر بخەن.

لەبەر ئەوەى هێزەکانمان بە شێوەیەکی نیمە ئۆتۆنۆم شەڕ دەکەن زانیاری لەسەر چالاکییەکان و دەرەنجامەکانی شەڕ دوا دەکەون، بەڵام لە قۆناغی شەڕدا هەر شەهادەتێک، چالاکییەکی گەریلا و پرۆسەى شەڕ بە تەواوی بەپێی دەرفەتەکان بە دیکۆمێنت و بە بەڵگە دەکرێن و تاوەکو ئێستا بۆ گەلەکەمان و رای گشتی بڵاوکراونەتەوە و لە ئێستا بە دواوەش بە هەمان هەستیارییەوە بڵاودەکرێنەوە.

ئاماری شەڕی ١٠ رۆژە

ئاماری شەڕی ٢٣ی نیسان تاوەکو ٣ی ئایار بەمشێوەیەیە:

چالاکیی هێزەکانمان

٨ چالاکیی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی شەهید دەلال

١ چالاکی بە چەکی هەستگری وردبین

٢ چالاکی گەریلاکان بە هەماهەنگی و لە یەک کاتدا

٢ چالاکیی هێزەکانمان، چوونە سەر دوژمن و سەنگەرەکانیان

٩ چالاکیی لێدان

١١ چالاکی بە چەکی قورس (چالاکیی بە دۆشکا، هاوەن و کاتیوشا)

١٢ چالاکیی نیشانەشکێنی

٣٣ چالاکیی سابوتاژ و تەقاندنەوە

٣٧ چالاکیی هێرشکردن

بە گشتی ئێمە ١١٦ چالاکیمان ئەنجامداو و ٦ هاوڕێمان شەهید بوون.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر

هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هەموو رۆژێک سەدان جار بە تۆپ و کۆپتەر و فڕۆکەى جەنگی بۆردومان دەکرێن.

دوژمن ٣٤ جار خواستی بچێتە ناو تونێلەکانی شەڕ، بەڵام هێزەکانمان هەموو جارێک لێیاندەدان و دوژمن هیچ ئەنجامێکی بە دەست نەهێنا.

٩ جار گازی کیمیای و ژەهراوییان بەکارهێناوە

لە ئەنجامی چالاکییەکانماندا

گورز لە ٢ درۆن، فڕۆکەى بێفڕۆکەوان دراوە

گورز لە ٦ کۆپتەر دراوە

فەرماندەی شاخێک و بنکەیەک، سەربازێکی پسپۆڕی ڤێتەنەری (ئاژەڵان)، کە راهێنەر و بەکارهێنەری سەگ بوو و بەگشتی ١٤٧ داگیرکەر سزا دراون.

١٥ داگیرکەر بریندار بوون.

هێزەکانمان دەستیان بەسەر ئەم کەرەستانەدا گرتووە:

رادارێک

٣ کامێرای چاودێری

٤ چەکی ئەی – فۆر

دەیان سەنگەر و پەناگەی دوژمن تەقێنراونەتەوە

هێزەکانمان دەستیان بەسەر ئەم چەک و کەرەستە سەربازییانەدا گرتووە:

چەکێکی جۆری ئێم پی تی

چەکێکی بۆمبهاوێژ

چەکێکی بی کەی سی

چەکێکی بێ ٧  (ئاڕ پی جی)

دوربینێکی لەیزەر و هەستگر

بێتەلێکی گەورە

٢ دوربینی سەر چەک".

ژ.ت