هەرێمی زاپ و ئاڤاشین بوردومان کران
هەپەگە رایگەیاند لە بەرواری ٢١ و ٢٣ی تشرینی دووەم سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.
هەپەگە رایگەیاند لە بەرواری ٢١ و ٢٣ی تشرینی دووەم سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیێنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
"سوپای داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و زانیاری بەرفراوان لەسەر ئەو هێرشانە بەم شێوەیەیە:
٢١ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ خولەک ناوچەی کارکەری سەر بە هەرێمی زاپ بوردومان کرا.
٢٣ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ١٠:٣٠ بۆ ١١:٣٠ خولەک ناوچەی وەرخەلی سەر بە هەرێمی ئاڤاشین ٤ جار بوردومان کرا.
بوردومانەکان هیچ زیانێکی هێزەکانی ئێمەی بەدواوە نەبووە."
ز.ش